riklam

هەرێمی کوردستان (٢٧) ملیار دۆلار قەرزار نیە!

ئابوری 11:24 PM - 2020-05-25
.

.

سەرباری خراپی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان و خراپتر بوونی دۆخی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستا بە گشتی، حکومەتی هەرێم (٢٧) ملیار دۆلار قەرزارە،مەبەستمە لێرەوە بە لۆژیک و دوور لە هەموو ڕاڤەبۆکردنێکی سیاسی،بیسەلمێنم کە حکومەتی هەرێمی کوردستان (٢٧) ملیار دۆلار قەرزار نیە بە مانای قەرزی پشتبەستوو بە یاسا.

 

۱ـ یٔاماژە یاساییەکان دەڵێن: سەرەتای قەرزکردن دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۲٠۱٤، واتە تا کۆتایی کارەکانی کابینەی حەوتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرێم هیچ بڕە پارەیەک قەرزار نەبووە چونکە لە یاسای بوودجەی گشتی هەرێم ژمارە(۱) لە ساڵی ۲٠۱۳ کە دواین یاسای بودجەیە لە پەرلەمان پەسەندکرابێت، لە بڕگەی یەکەمی ماددەی پێنجەم کە تایبەت کراوە بە خەرجیەکان- یٔەسڵ یٔەوەیە یٔەگەر هەرێم قەرزار بێت، دەبێت لەناو خەرجیەکان تەرخانکراوی بۆ دابنرێت- هیچ گوژمەیەک ،چ بۆ دانەوەی یٔەسڵی قەرز و چ بۆ دانەوەی سوودی قەرز، دانەنراوە.

 

۲ـ هەر لە یاسای بودجەی گشتی هەرێم ژمارە(۱)ی ساڵی ۲٠۱۳، کورتهێنانی نەخشە بۆداڕێژراوی بودجە هەبووە، و لە بڕگەی دووەمی ماددەی پێنجەم بڕی کوورتهێنانەکە بە (۱,٦۸٤,۹٠٠,٠٠٠,٠٠٠)یەک ترلێۆن و شەش سەدوهەشتا و چوار ملیار و نۆسەد ملێۆن دینار دانراوە، و بۆ داپۆشینی کوورتهێنانەکەش بەهیچ جۆرێک باسی قەرزکردن نەکراوە.

 

۳ـ لە ساڵی(۲٠۱٤)ەوە حکومەتی هەرێم هیچ پرۆژە یاسایەکی بوودجەی گشتی نەناردووەتە پەرلەمان بۆیە هەر گوژمە پارەیەک بۆ هەر بوارێک یٔاراستە کرابێت و بەهەر شێوەیەک داهاتی داپۆشەری یٔەو خەرجیانە وەدەستهاتبن، لە ڕوانگەی یاسا و بە پێوەری کاری پەرلەمانی،بنەمای یاسایی دروستیان نیە.

 

٤ـ لە خولی چوارەمی پەرلەمان، لەوکاتەوەی کە بابەتی قەرز و پڕکردنەوەی کوورتهێنانەکان لە ڕێگەی قەرز کردن بوو بە بابەتێکی گرنگ و هەستیار، یٔەو کاتەی قەرزدەرەکان بەبێ بوونی یاسایەک، کە لە پەرلەمان پەسەند بکرێت و دەسەڵاتی وەرگرتنی قەرز بداتە یٔەنجومەنی وەزیران، یٔامادەنەبوون قەرز بدەنە حکومەت؛ یٔیتر پرۆژە یاسای ڕاکێشانی مایە لە ڕێگەی قەرزکردن لەلایەن حکومەتەوە نێردرایە پەرلەمان و بە یاسای ژمارە(۷) ی ساڵی ۲٠۱٥پەسەندکرا.

 

٥ـ بەپێی یاسای ژمارە(۷)ی ساڵی ۲٠۱٥، یاسای ڕاکێشانی مایە لەڕێگای قەرزکردن لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق، ماددەی دووەمی، لە هیچ بارێکدا نابێت سەرجەمی یٔەو قەرزانەی حکومەتی هەرێم وەریدەگرێت لە پێنج ملیار دۆلاری یٔەمریکی زیاتر بێت، کەواتە هەر بڕێک بەهەر بەهایەک لەدەرەوەی یٔەم بڕە ڕێپێدراوە قەرزکرابێت، سەرپێچی یاسایە و دەبێت پێش هەمووشت سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.

 

٦ـ یٔەگەر حکومەتی هەرێم لە ماوەی (٥)ساڵ، بەدەر لەیٔاگاداری پەرلەمان، بەبێ جەدوەلەی قەرزەکان، بە لە تاریکیا مانەوەی قەرزدەرەکان، بڕی قەرزەکان، نرخی سوودی سەر قەرزەکان، چەماناتی قەرزەکان، کاتی دیاریکراوی دانەوەیان، دەروازە و بواری خەرجکردنیان- سەرباری دەیانجار داواکردنی یٔەو زانیاریانە لەلایەن لیژنەکانی پەرلەمان، پەرلەمانتاران و فراکسێۆنەکان- بڕی (۲۷) ملیار دۆلاری تەنها بۆ بودجەی بەکاربردن و بەدیاریکراوی بۆ مووچە قەرز کردبێت، یٔەوا لە ڕوانگەی یٔێمەوە و بە پێوەری کاری دەوڵەتداریی و سیستماتیک، بە جێبەجێکردنی سنوور و یٔاستی دەستڕۆیی و صەلاحیەتەکانی وەرگرتنی قەرز، بە لەبەرچاوگرتنی یٔەو پەیوەندییە تەواوکارییەی کە دەبێت لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن هەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان یەک دۆلار قەرزار نیە جگە لە مووچەی پاشەکەوتکراوی مووچەخۆران و شایستەی دارایی بەڵێندەران و سەرمایەداران کە زۆریان تەنانەت مایەپووچیش بوون،چونکە تەنانەت یەک لاپەڕەش سەبارەت بەم قەرزانە لە پەرلەمانی کوردستان و لیژنە تایبەتمەندەکان دیکۆمێنت نەکراوە و بوونی نیە.

 

۷ـ پەرلەمان دامەزراوەیەکی دەستوورییە و حکومەتیش هەروەها؛ پەیوەندی یٔەم دوو دامەزراوەیەش یاسا ڕێکیخستووە. هەردوو دامەزراوەکەش دامەزراوەی نیشتیمانین و بەرپرسن لە خزمەتکردنی تەواوی کوردستانیان، و دەبێت پەیوەندیەکی تەواوکاریی لە نێوانیاندا هەبێت چونکە شکۆی هەریەکەیان پەیوەستە بە جێبەجێکردنی یٔەرکەکانی لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پاراستنیان. پەرلەمان لە دۆڵێک نیە و حکومەتیش لە دۆڵێک،ئێمە کاری یەکتر تەواو ئەکەین،بەڵام لەم دۆسیەیە لانیکەمی متمانە و زانیاری یٔاڵوگۆڕکراو لە نێوانماندا نیە،تەنها ڕێگەش بۆ بەرقەراربوونی زەمینەی کاری هاوبەش،شەفاف کردنی کۆی دۆسیەکەیە بە ووردەکاریەکانیەوە،کە بێگومان دوای جەژن ئەبێت هەمووان پێکەوە کاری لەسەر بکەین..

هاوپێچ/

۱ـخشتە قەرزەکانی عێراقە بۆ ساڵەکانی ۲٠۱۸ و ۲٠۱۹

،کە نموونەی بەیاسایی کردنی پرۆسەی قەرزکردن و قەرزدانەوەیە لەڕێگەی یاسای بودجەوە.

http://parliament.iq/…/القروض-والفوائد-في-مشروع-موازنة-2019…

https://www.parliament.krd/…/یاساى-ژماره-7-ى-ساڵى-2015ى-یاس…

 

PUKmedia رێواز فایەق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket