riklam

مەكتەبی سیاسی: ئازادی لاوان پێشەنگی خەبات بووە

ی.ن.ک‌‌ 10:50 PM - 2020-05-25
.

.

پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  بۆ یادی (21) ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان

بەڕێزان / سكرتێر و سكرتاریەت و تەواوی ئەندامانی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان

 بەبۆنەی یادی (٢١) ساڵەی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەو هەموو ئەو لاوە تێكۆشەرانە دەكەین كە لەدامەزراندن و وێستگە جیاجیاكانی خەباتی رێكخراوەیی‌ و دیموكراسی رێكخراوەكەدا بەشداریان كردووە.

 رێكخراویی ئازادیی لاوانی كوردستان، وەك رێكخراوێكی هاوچەرخ كە خەباتی كردووە بۆ بەدیهێنانی خواست و خولیاكانی لاوان و پەرەپێدانی توانا و بەهرەكانیان و چونیەكی لە نێوان كچان‌و كوڕانی  كوردەواری‌ و  هوشیاركردنەوەو سازدانیان بۆ راپەراندنی ئەركەكانیان و بەدیهێنانی مافەكانیان و بەشداری كردنیان لەخزمەتكردنی كوردەواری و دیموكراسی و كاری رێكخراوەیی درێغیان نەكردووەو پێشەنگی خەبات بوونە لەم بوارەدا.

ئەمساڵ لەكاتێكدا یادی (٢١) ساڵەی دامەزراندنی دەكرێتەوە سەرباری بەدیهێنانی بەشێك لەو ئامانجە سەرەكیانەی ڕێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان لەپێناویدا دامەزرا بەڵام هێشتا ئەرك و ئامانجی تر ماون بەدیبهێنرێن و كێشە و گرفتەكانی لاوانی كوردستانیش وادەخوازن ئەم رێكخراوە پێشەنگ و رچەشكێنەی لاوان پێداچوونەوە بە شێوازی خەبات و كاركردنی بكات و كارنامەی نوێ گەڵاڵە بكات بۆ داهاتوو.

 جارێكی تر ئەم یادەتان پیرۆزبێت‌و وەك هەمیشە سەركەوتووبن.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

25/5/2020

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket