riklam

دهۆك..وەفدێكی مەڵبەند سەردانی خێزانی مامۆستا دەستگیركراوەكە دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 09:10 PM - 2020-05-25
.

.

وەفدێكی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان سەردانی ماڵی مامۆستا بەدەل بەروارییان كرد كە بەهۆی خۆپشیاندانەكەی دهۆكەوە دەستگیركراوە.

ئەمڕۆ 20ی ئایاری 2020، وەفدێكی مەڵبەندی رێكخستنی دهۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لە سیار بامەڕنی و دێوالی رەمەزان جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەندو كۆڤان باجلوی ئەندامی‌ مەڵبەندو ئەمین شێخکی لێپرسراوی كۆمیتەی یەكی رێكخستنی دهۆك بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان سەردانی خێزانی مامۆستا بەدەل بەرواریی رێكخەری خۆپیشاندانەكەی 16ی ئەم مانگەی دهۆكیان كرد كە بەهۆی خۆپیشاندانەكەوە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراوە.

لەسەردانەكەیاندا، وەفدەكەی مەڵبەندی دهۆكی یەكێتی هاوسۆزی كادیرو ئەندامانی یەكێتیان لەسنوری پارێزگای دهۆك بۆ خێزانی مامۆستا بەدەل بەرواری دووپاتكردەوەو هیواخواز بوون بەزوترین كات مامۆستا بەدەل ئازاد بكرێت. 

بەدەل بەرواری رێكخەری خۆپیشاندانەكەی 16ی ئایار، رۆژێك پێش دەستپێكردنی چالاكییەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە لە ماڵەكەی خۆیدا دەستبەسەر كرا و زیاتر لە 10 رۆژە بە دەستگیركراوی لە زینداندا هێڵراوەتەوە و پارتی رێگەنادات ئازاد بكرێت. 

PUKmedia دەزگای میدیایی بادینان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket