riklam

خانەقین .. بەتەنیا بەرگری لە گوندەكەیان دەكەن

ریپۆرتاژ‌ 08:50 AM - 2020-05-25
.

.

لەشەوی 15-5-2020، ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتایە سەر گوندی موبارەك لەباشوری شاری خانەقین، كە یەكێكە لەنزیكترین گوندەكان لەناوەندی شارەكەوەو، دوای شەڕێكی نیو سەعاتی، هاووڵاتیەك كە پێشمەرگەی دێرینی یەكێتیی بوو لەكاتی بەرگریدا شەهیدبوو. 

دوای نیو سەعات بەرگری

گوندی موبارەك بەهۆی هەڕە یەك لەدوای یەكەكانی تیرۆرو چەكدارانی نەناسراو بۆ ماوەی چەند مانگێك دەبێت دانیشتوانەكەی چۆڵیان كردوەو كشاونەتەوە بۆ ناوەندی شاری خانەقین و  یان بەرەو كەلارو ناوچەكانی تر، تەنها یەك ماڵ ماونەتەوە، ئەویش ماڵی خێزانێكی كورد پەروەرن كە خاوەن دوو شەهیدی سەنگەرن و لەكوردایەتیدا قسوریان نەكردوە.

جیهاد نیعمەت، كە سەرۆكی  ئەو تەنیا خێزانەیە تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: شەوی 15-5-2020، ژمارەیەك چەكدار هاتنە سەر گوندەكان كە تەنیا ماڵی ئێمەی تێدایە، و شەڕو بەرگری روویدا، لەگەڵ براكەم نیعمەت و كوڕەكانم روبەڕویان بووینەوەو بۆ ماوەی نیو سەعات  شەڕومان لەگەڵدا كردن.

وتیشی: ئەوان زاڵمانە لێمان هاتنە دەست و بەناو ماڵ و خانووەكاندا تەقەیان دەكرد، دواجار براكەم كەناوی ئەسعەدەو پێشمەرگەی دێرینە بەسەختی برینداربوو، پاشان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شەهیدبوو.

1.jpgدەخڵودانیان سوتاندین 

مام جیهاد ئەوەشی ووت: دواتر چەكدارەكان ئاگریان لەدەخڵو دانەكان بەردا، بەشی زۆریان سوتاند، هەرچەند خێزانەكەمان بۆ ماوەی نیو سەعات یان بگرە نزیكەی سەعاتێكیش بەرگریمان كرد، چەند كەسێكی دەوروبەری گوندەكەو شاری خانەقین بەهانامانەوە هاتن و روبەڕووی چەكدارەكان بوونەوە، كە هێزە ئەمنیەكان بەداعش ناویان دەنێن.

جەختیكردەوە: هێزە ئەمنیەكان بەكاوەخۆی، دوای سەعاتێك كە كار لەكار ترازابوو، هاتن و بۆمبێكیش بەواندا تەقیەوە،لەڕاستیدا لەتیرۆرستانیش بریندار هەبوو، خوێن رژابوو لەشوێنەكانیان، بەڵام ئێستاش نەمانزانی چ زانیاریەك لەلای هێزە ئەمنیەكاندا هەیە لەسەر ئەو پەلامارە چەكداریە.

11.jpgمەبەستیان كوردە

مام جهاد، باس لەوە دەكات، كە ئەو كارە هەر لایەنێك بیكات چ تیرۆرستان یان شۆڤێنیەكان، مەبەستیان كوردە، دەیانەوێت بەهەر شێوەیەك بێت تاكە ماڵەكەی من كە مێژوویەكە لە گوندی موبارەكە نەمێنێت و چیتر دەست بەسەر تەواوی زەوی و زارو نازو نیعمەتی گوندەكەماندا بگرن، بەڵام خەیاڵیان خاوەو هەرگیز چۆڵی ناكەین.

دووپاتیكردەوە: پێشتر لەسەردەمی بەعسدا بەهەمان شێوە دەركراین و سەرو ماڵ و حاڵمان وێرانكرا، بەڵام بەسەر بەرزی هاتینەوە، ئەم جارە كەسێك لایەنێك بیەوێت ئەو كارە بكات، وەك چۆن براكەم لەو پێناوەدا شەهیدبوو،  ئێمەش شەهید دەبین.

rgfg.jpgپەیامێک بۆ سەرکردرایەتی کورد

پێشتر مام جیهاد، دوو برای بەناوەكانی  " عەلی ئەكبەرو مەدحەت" بەدەستی رژێمی بەعس شەهیدبوون، یەكێك لەكچەكانی شەهید ئەسعەد  بۆ PUKmedia ووتی: باوكم لەدوای خۆی چوار كچی بەجێهێشتووە، ئەمە كارەساتێكی گەورەیە، چوار كچ بەبێ باوك بژین، بەڵام تكامان وایە چیتر سەركردایەتی كورد ئەم رووداوانە پەراوێز نەخەن، ئەو گوندە خاكی پیرۆزی كوردستانە و مێژوویەكە خوێنی لەسەر ئەڕژێت، بۆیە لەبەرامبەریدا بێدەنگی هەڵنەبژێرن  و نەیەڵن بەئاسانی لەلایەن ناحەزان و تیرۆرستانەوە دگیر بكرێت.

مام جیهادیش هەمان بۆچوونی هەیە و دەڵێت: تاكو دوا قەترەی خوێن چۆڵی ناكەم، بەڵام دەبێت سەركردایەتی كورد درك بەوە بكات ئەم مەترسیانە دەبێت لەسەری بوەستین و رێگە نەدەین دووبارە ببێتەوە.

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا لەگوندەكانی دەوروبەری خانەقین چەندین كردەوەی تیرۆرستی و چەكداری دژ بەماڵە كوردەكان ئەنجامدراوە، لەگوندی مێخاس دوو هاووڵاتی و لەگوندی تەفرەقە دوو هاووڵاتی و لەچەندین شوێنی تر بەبۆمبی چێنراو پەلاماری چەكداری هاووڵاتیانی كورد شەهیدبوون.

لەبەرواری 17-5-2020 وەفدێكی فراكسیۆنیی یەكێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی بەغدای كردو كێشە ئەمنیەكانی كەركوك و خانەقینی لەگەڵ سەرۆك كۆمارو وەزیرەكانی ناوخۆو بەرگری تاوتوێكردو بە پێی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكان بێت ئەوە هێزی هاوبەشی نێوان سوپاو پێشمەرگە ئەمنیەتی ئەو ناوچانە بەڕێوەدەبەن.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

 

 

 

3.jpg

5.jpg

6.jpg

9.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket