riklam

10تووشبووی دیکەی کۆرۆنا کە لەسلێمانی تۆمارکران

کوردستان 11:05 PM - 2020-05-24
.

.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان  تووشبوونی دە کەسی تری بەکۆرۆنای لەسنوری پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

دەقی راگەیەنراو

دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چوار ئافرەرت تەمەن ٦٣ و ٥٧ و ٤٢ و ٣٧ ساڵ، شەش پیاو تەمەن ٦٨و ٦٠ و ٤٧ و ٣٢ و ٢٩ و ٢٦ ساڵ، حەفت لە  تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون دوو لە تووشبووان نیشانەیان ھەیە.

تووشبوێکیان دانیشتووی ناحیەی حاجی ئاوایە و نۆ تووشبووەکەی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

 

وەزارەتی تەندروستی

٢٤  ئایار ٢٠٢٠

 

هاوکات هەر ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی ١٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنای لەهەولێر راگەیاندبوو.

PUKmedia  راگەیەنراو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket