riklam

سه‌رۆك وه‌زیران قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ توندتر ده‌كات‌

عیراق 10:21 PM - 2020-05-24
.

.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فه‌رمانی كرد رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ رێگری له‌ كۆرۆنا توندتر بكرێن.

نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق فه‌رمانی كردوه‌ رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ توندتر بكرێنه‌وه‌.

ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ عیراق ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆماركرد له‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و 197 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كران.


PUKmedia سۆمه‌ریه‌ نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket