riklam

حەوت حاڵەتی دیكەی توشبوون بەكۆرۆنا لەهەرێم تۆماركرا

کوردستان 06:36 PM - 2020-05-24
.

.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم حەوت حاڵەتی دیكەی توشبوون بە كۆرۆنای لە هەولێر تۆمار كرد.

ئەمڕۆ یەك شەممە 24-5-2020، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، حەوت تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكران.

راشیگەیاند:توشبووەكان سێ ئافرەتی تەمەن 69 و 59 و 57 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن 69 و 29 ساڵ و دوو منداڵی تەمەن 9 و 5 ساڵانن.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم راشیگەیاندووە: سێ تووشبووەكە بەركەوتە و خانەوادەی تووشبووەكەی دوێنێی شاری هەولێرن و چوار تووشبووەكەی دیكە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی ناحیەی عەنكاوە و گەڕەكەكانی سەفین و گوڵانن لە شاری هەولێر.

PUKmedia وەزارەتی تەندروستی هەرێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket