riklam

پێنجوێن.. دەستبەسەر ژماریەك چەك‌ و 13 ماتۆرسكیلدا دەگیرێت

کوردستان 04:26 PM - 2020-05-24
.

.

لەدرێژەی‌ كارو چالاكییە بەردەوامەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی‌ چەكی‌ بێ مۆڵەت‌و ماتۆرسكیلی‌ بێ سەرەتا، توانرا دەستبەسەر ژماریەك چەك‌و 13 ماتۆرسكیلدا بگیرێت‌و خاوەنەكانیان ڕوبەڕوی‌ دادگاو لێپرسینەوەی‌ یاسایی بكرێنەوە.

هەڵمەتەكان بەسەرپەرشتی‌ بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەسنووری‌ قەزای‌ پێنجوێن ئەنجامدراو تێیدا دەستگیرا بەسەر، 2 كڵاشینكۆف، 13 ماتۆڕسكیل، چوار تاپڕ، یەك سەمینۆف‌، یەك بادی‌و دەیان پارچە تەقەمەنی‌ جۆراوجۆر كە لەڕوی‌ یاساییەوە ڕێگەپێدراو نییە‌.

بەبڕیاری‌ دادوەر خاوەنی‌ ئەو چەك‌ و ماتۆرسكیلانە روبەڕوی‌‌ دادگاو لێپرسینەوەی‌ یاسایی كرانەوە.

PUKmedia راگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket