riklam

بڕیاری لێخۆشبون لە غەرامەی كاتی كەرەنتینە درێژدەكرێتەوە

کوردستان 03:51 PM - 2020-05-24
.

.

بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەوە غەرامەیان كەوتوەتە سەر، تاوەكو 15-6-2020 درێژكرایەوە.

عەمیدی مافپەروەر فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، راگەیاند: بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەوە غەرامەیان كەوتوەتە سەر، تاوەكو 15-6-2020 درێژكراوەتەوە.

راشیگەیاند: هەركەسێك ئەگەر لە رۆژانی كەرەنتینەدا مۆڵەتەكەی یاخود ساڵانەكەی یاخود ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكەی بەسەرچووبێت، لێخۆشبونی بۆ دەركراوە و لەسەرجەم غەرامەكانی دواكەوتن دەبەخشرێت.

ئەوەشیخستەروو: لەئێستادا مۆڵەتی ئەنجامدانی مامەڵەكان، تاوەكو 15ی مانگی داهاتوو درێژكراوەتەوە و شۆفێران دەتوانن تا ئەوكاتە، سەردانی هاتوچۆ بكەن و مامەڵەكانیان جێبەجێبكەن.

PUKmedia ترافیك ئێف ئێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket