كه‌نه‌دا پیرۆزبایی له موسڵمانان ده‌كات
پرسەنامە 10:46 AM - 2020-05-24.
ئێواره‌ی رۆژی 23 ی ئایاری 2020 جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی كه‌نه‌دا له ئۆتاوای پایته‌خت په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان كرد.
په‌یامی سه‌رۆك وه‌زیران به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز
ئه‌م ئێواره‌یه دوای خۆرئاوا بوون ته‌واوی موسڵمانی كه‌نه‌دا و جیهان ئاهه‌نگی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی ڕۆژو و نوێژكردن ده‌گێڕن.
جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان گرنگترین كه‌رنه‌ڤاڵی ئیسلامه ، له‌م كاته‌دا موسڵمانان ستایش و هاوسۆزی خۆیان بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی ده‌رده‌بڕن. موسڵمانان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی جه‌ژن نوێژی تایبه‌تی جه‌ژن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی خۆیان بۆ یه‌كتر نیشان ده‌ده‌ن .
ترودۆ له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا و پابه‌ندبوون به ڕێنمایی خۆپارێزی ته‌ندرووستی ، جه‌ژن و ئاهه‌نگێڕانی ئه‌م ساڵی موسڵمانان جیاواز ده‌بێت، موسڵمانانی كه‌نه‌دا به درێژایی مانگی ڕه‌مه‌زان له ماڵه‌كانی خۆیان مانه‌وه و نوێژ و تاعه‌تی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌برد.
له مانگی ڕه‌مه‌زاندا وێڕای پابه‌ندبوونیان به ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی په‌تای كورۆنا، به‌رده‌وام كۆمه‌ك و هاوكاریان گه‌یانده خه‌لكانیك كه پێویستییان به كۆمه‌ك ویارمه‌تی بووه. بۆیه به هاوكاری هه‌مووان ئه‌م رۆژگاره ناخۆشه‌ش له‌وڵاته‌كه‌مان تێده‌په‌ڕێنین .
كه‌واته جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بۆ هاوڵاتیان به‌گشتی هه‌لێكه بۆ ئاشنابوون كه موسڵمانانی كه‌نه‌دا له دوو بواری ته‌ندرووستی و ئاینیی كاری جوان پێشكه‌ش وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ، به‌جۆرێك جه‌ژنی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌مه‌ڕه‌نگ جوانتر ده‌كات .
به‌ناوی خۆم و سۆفیای هاوسه‌رم هاوبه‌شی ئاهه‌نگ گێڕانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بین.
جه‌ژنتان پیرۆز
ئاژانسه‌كانی كه‌نه‌دا
PUKmedia عوسمان عه‌لی - توڕونتۆ
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23