riklam

مەكتەبی پەیوەندییەكان لەگەڵ نوێنەرانی ی.ن.ك لە فەرەنساو سویدو هۆڵەندا كۆبوویەوە

ی.ن.ک‌‌ 01:21 AM - 2020-05-24
.

.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٥/٢٣ لەرێی سكایپەوە، هەڤاڵ د.سۆران جەمال تاهیر لێپرسراوی مەكتەب لەگەڵ هەڤاڵان د.لوئەی جاف نوێنەری ی.ن.ك لە فەرەنساو سەمیر ساڵح ئەمین نوێنەری ی.ن.ك لە سویدو هەڤاڵ بەختیار بەكر نوێنەری ی.ن.ك لە هۆڵەندا كۆبوویەوە.

لەو كۆبوونەوەیدا كە سەركەوت محەمە غەفور لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامادەیبوو، تیشك خرایە سەر:

- باسكردنی بارودۆخی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و هەڵوێستی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەو بارەیەوە، وە مەكتەبی پەیوەندییەكان هانی نوێنەرانی یەكێتیدا لە وڵاتانە كە ئەو پەیامانە بگەیەنێننە ناوەندە حكومی و حزبی و رۆژنامەوانییەكان بۆ زانینی تێڕوانینی یەكێتی لەو بارەیەوە.

- مەكتەبی پەیوەندییەكان دەستخۆشی لە نوێنەرانی یەكێتی كرد كە لەرابردوودا كارەكانیان سەركەوتووانە جێبەجێكردووە، هەروەها بەڵێنی هاوكاری زیاتریدا لە داهاتوودا بەپێی چالاكییەكان و راپۆرتەكانیان لەدەرەوەی وڵات لەرێی ناساندنی زیاتری مەسەلەی رەوای كورد، بودجەیەكی تایبەتیان بۆ دابین دەكرێت.

- جەخت كرایەوە لە سەربەخۆی كاروباری دیبلۆماسی یەكێتی لە دەروەی وڵات، بۆردی پەیوەندییەكانی دەرەوە تەنها مەرجەع دەبێت بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی بەستنی پەیوەندی هاوبەش لەنێوان یەكێتی و وڵاتانی دەرەوە.

- هەماهەنگی تەواو بكرێت لەگەڵ ناوەندەكانی دەرەوە لەرێی پێدانی زانیاری وكاركردن وەك یەك تیم لە بۆنەو یادەكان و كاتی هەڵبژاردن و یادە نەتەوەییەكان، كاربكرێت بەهەردوو ماددەی ٤٧ و ٥١ ی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تا بەستنی كۆنفرانسی ناوەندەكانی دەرەوە.

 

PUKmedia مەكتەبی پەیوەندیەكانی "ی.ن.ك"

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket