riklam

كۆبنهاگن.. خۆپیشاندانێك بۆ كاره‌ دوژمنكارانه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ كورد به‌ڕێوه‌چوو

تاراوگە‌‌ 11:40 PM - 2020-05-23
.

.

به‌ مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و پڕۆتستۆ كردنی ئه‌و كاره‌ دوژمنكارانه‌ی كه‌ له‌ توركیا به‌رامبه‌ر لایه‌نگران و په‌رله‌مانتاره‌كانی هه‌ده‌په‌ ده‌یكات له‌ شاری كۆبنهاگن خۆپیشاندرانێك به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مڕۆ 23-5-2020، له‌ سه‌ر بانگهێشتی ( ناوه‌ندی ژنانی كورد له‌  دانیمارك) به‌ نوێنه‌رایه‌تی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ دانیمارك هه‌ریه‌كه‌ له‌ هاوڕێ مه‌حمود لێپرسراوی كه‌رتی كۆبنهاگن و هه‌ڤاڵان  هه‌ستی جه‌لال و ئیدریس ڕه‌شید  ئه‌ندامانی كه‌رتی كۆبنهاگن به‌شداری ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ بوون.

سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی  كورد و كوردستان ده‌ستیپێكرد و پاشان وتاری ( ناوه‌ندی ژنانی كورد له‌ دانیمارك ) له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ نه‌ورۆزه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌ و دواتر وتاری ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌لایه‌ن هاوڕێ مه‌حمود  لێپرسراوی كه‌رتی كۆبنهاگنه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌ كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هێرش و كاری توندوتیژی و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی كورد له‌ باكور و ڕۆژئاوا و باشور چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ناكات ته‌نها شێوازی دیموكراسی و دیالۆگی به‌ بژارده‌یه‌كی باش ده‌زانێ و له‌و پێناوه‌شدا كورد هه‌وڵی زۆری داوه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه‌ هیچ كاتێك میلله‌تی كورد به‌ گرتن و كوشتن ده‌نگی ئازادی كپ ناكرێت.

له‌ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ وتاری پارتی ئینهیزلیستن له‌لایه‌ن ئیبراهیم به‌نلی ئه‌ندامی ئه‌و پارته‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی فریشته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ندامی ناوه‌ندی ژنانی كورد و چالاكوانی ڕێكخراوه‌كه‌ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد كه‌ تیایدا جه‌ختی له‌ یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد كرده‌وه‌ وه‌و به‌ گرنگی زانی كه‌ كورد هه‌میشه‌ یه‌ك ده‌نگ و پاڵپشتی یه‌كتربین به‌رامبه‌ر دوژمنانی كورد.

خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی چه‌ندین دروشمی نیشتمانی و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنانی كوردو وه‌ وتنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب كۆتایی پێهنرا.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) له‌ دانیمارك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket