riklam

یونامی: پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ عیراقییه‌كان ده‌كات

عیراق 11:05 PM - 2020-05-23
.

.

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی عیراقییه‌كان ده‌كات.

جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ ڕووی نه‌ریته‌وه‌ بۆنه‌یه‌كی پڕ شادمانییه‌ كه‌ تێیدا خانه‌واده‌كان به‌ ده‌ربڕینی خۆشی و سه‌ردانیكردنی یه‌كتر كۆتایی به‌ رۆژووگرتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزیان ده‌هێنن. به‌داخه‌وه‌ چالاكییه‌كان له‌ ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا و به‌ربه‌سته‌كانییه‌وه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پێشترنه‌بینراو كاریان كردووه‌ته‌ سه‌ر ژیانمان، ناتوانرێت وه‌ك پێویست ئه‌نجام بدرێن، به‌ڵام وێڕای قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و هه‌موو ناخۆشییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ته‌ندروستی و دڵه‌ڕاوكێ سه‌باره‌ت به‌ داهاتوو، من هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازم كه‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی تازه‌ بوونه‌وه‌ی هیواكان بۆ مرۆڤایه‌تی و هه‌روه‌ها دروستكردنی گه‌شبینیش بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر.

له‌ ڕاستیدا عیراق ڕوبه‌ڕووی چه‌ندان ئاڵنگاری بووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ زیاتریش سه‌خت بوون، به‌ڵام وڵاته‌كه‌ به‌ گیانی یه‌كڕیزی و هاوپشتییه‌وه‌ ده‌توانێت به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت.

جه‌ژنتان پیرۆز..

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket