riklam

پنتاگۆن: تا كۆتایی ئه‌مساڵ ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

جیهان 10:37 PM - 2020-05-23
.

.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌مساڵدا.

مارك ئه‌سپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان په‌ره‌ی به‌ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا داوه‌ و تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ڤاكسینه‌ ده‌گاته‌ قۆناغی كۆتایی.

مارك ئه‌سپه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و ڤاكسینه‌ زۆر به‌هێزن و چاوه‌ڕوانی هه‌وڵی زاناكان ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی ڕابردو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: بڕی 10 ملیاریان ته‌رخانكردووه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تا كۆتایی 2020 به‌ هه‌موو جیهاندا بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket