riklam

د. جوان ئیحسان: ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری

ی.ن.ک‌‌ 09:35 PM - 2020-05-23
.

.

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، دكتۆر جوان ئیحسان فوزی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی عیراق و كوردستان كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ به‌ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م مسوڵمانانی عیراق و كوردستان ده‌كه‌م.
 له‌په‌روه‌ردگاری مه‌زن داواكارم ڕۆژو تاعه‌تی هه‌موولایه‌كمان قبوڵ بفه‌رمووێت و هه‌موو لایه‌كمان له‌په‌تای كۆرۆنا پارێزراو بكات، هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و زاڵبون به‌سه‌رئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ جیهان به‌گشتی و عیراق و كوردستان به‌تایبه‌تی پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت. جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی ئه‌مساڵ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیواخوازم له‌ماوه‌ی ڕۆژانی جه‌ژندا زیاتر پابه‌ندی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بین و سوپاسگوزاری هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تی و لایه‌نانه‌بین كه‌له‌ڕۆژانی جه‌ژندا به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵده‌ستن بۆپاراستنی ژیانی هاووڵاتییان هه‌تا پێكه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م بارودۆخه‌ سه‌خته‌ تێده‌په‌ڕێنین ..

 دوباره‌ پیرۆزبایتان لێ ده‌كه‌م هه‌موو ڕۆژێكتان جه‌ژن و خۆشی بێت و هه‌موو جه‌ژنێكتان پڕبێت له‌ ئاسوده‌یی و ئارامی .

دكتۆر جوان ئیحسان فوزی
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket