riklam

كارمه‌ندانی فه‌یسبوك ده‌توانن له‌ ماڵه‌وه‌ كاره‌كانیان ڕایی بكه‌ن

جیهان 08:57 PM - 2020-05-23
.

.

كۆمپانیای فه‌یسبوك ڕێگه‌ به‌ كارمه‌نده‌كانی ده‌دات بۆ هه‌میشه‌ له‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌ كاره‌كانیان ڕایی بكه‌ن.

مارك زوكه‌ربێرگ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای فه‌یسبوك ڕایگه‌یاندووه‌، هه‌ندێك له‌ كارمه‌ندان سه‌رپشكن به‌ شێوه‌یكی هه‌میشه‌یی له‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌ كاره‌كانیان ڕایی بكه‌ن. زوكه‌ربێرگ وتوویه‌تی له‌ ماوه‌ی 5 تا 10 ساڵی داهاتوودا كارمه‌ندان ده‌توانن به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌ كار بكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی توانا و پسپۆڕییان له‌ بواری كاره‌كه‌یاندا هه‌بێت. پێشتریش كۆمپانیای گوگڵ وه‌ك ڕێكارێكی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕێگه‌ی به‌ كارمه‌نده‌كانی داتا كۆتایی ئه‌مساڵ له‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌ كاره‌كانیان ڕایی بكه‌ن.

كۆرۆنا لێكه‌وته‌ی ئابوریی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و كۆمپانیا جیهانییانه‌ هه‌بووه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه‌ مایه‌په‌چبوونی خۆیان ڕاگه‌یاند و هه‌ندێكیشیان ناچار بوون گۆڕانكاری له‌ شێوازی كاركردنیاندا بكه‌ن، له‌وانه‌ كۆمپانیای فره‌نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مازۆن كه‌ هاوشێوه‌ی گوگڵ و فه‌یسبوك داوای له‌ كارمه‌نده‌كانی كرد له‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌ كاره‌كانی كۆمپانیا ڕایی بكه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket