riklam

قوباد تاڵه‌بانی: گه‌شبینین به‌رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا

ی.ن.ک‌‌ 06:33 PM - 2020-05-23
.

.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌هاووڵاتیان ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، گه‌شبینین به‌ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شی زۆری كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.

ده‌قی بروسكه‌كه‌..
هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست...
به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزبایی گه‌رم له‌ هه‌موولایه‌ك ده‌كه‌م، ده‌خوازم ئه‌م بۆنه‌یه‌ ببێته‌ هه‌وێنی ئاشته‌وایی و یه‌كڕیزی له‌ كوردستان تاكو پێكه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ته‌نگه‌ژه‌كانی به‌رده‌ممان ببینه‌وه‌.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت بۆ چاكسازی و بنیاتنانه‌وه‌ و ره‌خساندنی هه‌لی كار دانا، گرنگیدانی ئێمه‌شی گۆڕی بۆ پاراستنی ته‌ندروستی و دابینكردنی موچه‌.
به‌ هه‌وڵ و ماندووبوونی ته‌ندروستكاران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پابه‌ندیی هاوڵاتیان، رێگری كرا له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌، ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی به‌رده‌وامیی پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان.
حكومه‌تی هه‌رێم، به‌خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌نده‌ و وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌كانه‌وه‌، به‌ هه‌موو توانامانه‌وه‌ له‌ هه‌وڵدا ده‌بین بۆ دابینكردنی مووچه‌ و چاره‌سه‌ركردنی ڕیشه‌یی ئه‌م كێشه‌یه‌، له‌م پێناوه‌شدا كاری پێویستمان كردوه‌ بۆ رێككه‌وتنی گشتگیر و دادپه‌روه‌رانه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند. دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا چڕتر كردووه‌ته‌وه‌ و ئێستا لێكتێگه‌یشتن له‌هه‌مووكات زیاتره‌ و گه‌شبینین به‌ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كابینه‌كه‌ی به‌ڕێز مسته‌فا كازمی بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شی زۆری كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
له‌دوای 2014 وه‌ گیرۆده‌ی جۆره‌ها قه‌یران بووین، به‌ڵام هیچ كات بێخه‌م نه‌بووین و هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانمان قۆستۆته‌وه‌ بۆ چاكسازی و خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌ سیاسییه‌كان و له‌ڕێی یه‌كگرتوویی كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، توانیمان قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان بپارێزین و له‌كێشه‌ی ناوخۆیی به‌دووری خه‌ین. جگه‌ له‌مه‌ش، تۆماری بایۆمه‌تری و به‌ ئه‌له‌كترۆنیكردنی هه‌ندێ له‌كاره‌كانی حكومه‌ت، پڕۆژه‌ی خزمه‌ت و وردبینیكردنی داهاتی نه‌وت و یاسای چاكسازی به‌شێك له‌و هه‌وڵانه‌ بوون كه‌ خه‌ریكه‌ ورده‌ ورده‌ كاریگه‌رییه‌كانیان بۆ هه‌موو لا ئاشكرا ده‌بێت. له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تیشدا، توانرا یاسای چاكسازی به‌كرده‌یی په‌سه‌ند بكرێت.
له‌ئێستاشدا وێڕای خه‌می دابینكردنی مووچه‌، ئه‌رك و خه‌می حكومه‌ت بونیادنانی ژێرخانی ئابوری و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری شایسته‌ و چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه‌، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش به‌بێ دروستكردنی متمانه‌ سه‌رناگرێت، نابێت ده‌رفه‌ته‌كان به‌ هۆی ململانێی ناته‌ندروست و بارگرژی سیاسییه‌وه‌ له‌كیس بده‌ین، پێویستمان به‌ دروستكردنه‌وه‌ی ته‌باییه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت، له‌نێوان حكومه‌ت و هاوڵاتیان، له‌نێوان حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و دواجاریش له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
له‌ كۆتاییدا خوازیارم جه‌ژن ببێته‌ بۆنه‌یه‌ك بۆ ئاشته‌وایی سه‌رانسه‌ری، بۆ پته‌وكردنی ته‌بایی نێوانمان. جارێكیتر جه‌ژنی هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت به‌تایبه‌ت خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان و په‌رستشی رۆژووه‌وانانیش قبوڵ بێت و هه‌مووان پارێزراو و ته‌ندروست بن.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket