riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ئه‌م دۆخه‌ پێویستی به‌ بڕیاری بوێرانه‌و حه‌كیمانه‌ هه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 03:11 PM - 2020-05-23
.

.


‎به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، به‌ناوی خۆم و هه‌ڤاڵانم له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییه‌كی گه‌رمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، هیوادارم خوای گه‌وره‌ ڕۆژوو تاعه‌ت و عیباده‌تی هه‌موو لایه‌كمانی قبوڵ كردبێ و ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان و زاڵبین به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان.
‎ئه‌مساڵ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز هاوكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆناو قه‌یرانی دارایی و وه‌ستانی جموجۆڵی بازرگانی و داراییه‌ له‌ جیهان و ناوچه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كه‌ بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق دروستكردووه‌و هاووڵاتیانی ڕووبه‌ڕووی ژیانێكی قوڕس كردۆته‌وه‌ و كارو كاسبی وه‌ستاوه‌و ژیان شێوازێكی جیاوازتر له‌جارانی وه‌رگرتووه‌، ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر هه‌موومان له‌هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هاوكارو پشتیوان بین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌و پێویستیشه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ بكات و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ به‌ده‌م داواكاری هاووڵاتیانه‌وه‌ بێت و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دابین بكاو مووچه‌ له‌كاتی خۆی دابه‌ش بكات.

‎هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست....
‎ئه‌م دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كوردستان هه‌یه‌و كوردستانیانی گیرۆده‌ كردووه‌ پێویستی به‌ بڕیاری بوێرانه‌و حه‌كیمانه‌ هه‌یه‌ بۆ بنبڕكردنی، له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و په‌ره‌پێدانی شه‌فافیه‌ت و چاكسازی له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی حوكمڕانی، به‌ جۆرێك سه‌رجه‌م داهات و سامانه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان و بۆ خۆشگوزه‌رانی هه‌رێمه‌كه‌مان به‌كاربێت، ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و نیشتمانیشه‌ كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌بری ململانێ و شه‌ڕكردن له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌ حزبییه‌كان، دانیشن و به‌یه‌كه‌وه‌ كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئه‌م دۆخه‌ تێپه‌ڕێنین و چیتر له‌ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر یه‌كترو ده‌روونی هاووڵاتیان له‌وه‌ زیاتر ماندوو نه‌كه‌ن و له‌بری چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌كان خه‌ڵك به‌ پرس و كێشه‌ی لابه‌لا سه‌رقاڵ نه‌كه‌ن و قه‌یرانی ده‌ستكرد دروست نه‌كه‌ن.
‎دووباره‌ پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م و ئه‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانم سوپاسی تایبه‌تی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆو پێشمه‌رگه‌ بكه‌م، كه‌ له‌كاتی قه‌یرانی كۆڕۆنادا ماندوونه‌ناسانه‌ كاریان كرد بۆ ڕێگرتن له‌زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان كه‌ خۆڕاگرانه‌ له‌ماڵ مانه‌وه‌و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بوون.


كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
‎سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket