riklam

كازمی و پۆمپیۆ دۆخی سیاسی و ئابوری تاووتوێ دەكەن

عیراق 11:05 AM - 2020-05-23
.

.

سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دۆخی سیاسی و ئابوری و ئەمنیی نێوان بەغداو واشنتۆنیان تاووتوێ‌ كرد.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق و مایك پۆمپۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دۆخی سیاسی و ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتیان تاووتوێكرد، هەروەها لەبارەی قەیرانی ئابووری جیهان و كاریگەری لەسەر نرخی نەوت و لێكەوتەكانی لەسەر ئابوری عیراق و چارەسەری ئەو قەیرانە گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك وەزیرانی عَراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باسیان لە ئامادەكارییەكان كرد بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی بونیاتنەرانە لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket