ئه‌مڕۆ له‌مێژوودا

ئه‌مڕۆ له‌مێژوودا


23/5/2020 08:48:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

1040: سوڵتانی سه‌لجوقی (تگرل به‌گ) سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر سوپای ده‌وڵه‌تی غه‌زنه‌وی له‌شه‌ڕی (داندقان) و ده‌ستیگرت به‌سه‌ر خوراسان و غه‌زنه‌ویه‌كانی ناچار كرد دان به‌ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقیدا بنێن وه‌ك گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین ده‌وڵه‌ت له‌ناوچه‌كه‌دا.

 

1524: تهماسبی یه‌كه‌م له‌سه‌ر عه‌رشی ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی دانیشت له‌ دوای باوكیه‌وه‌ شا ئیسماعیلی یه‌كه‌م.

 

1533: راگه‌یاندنی به‌تاڵبوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری كاترین ئه‌راگۆن له‌هنری هه‌شته‌م مه‌لیكی ئینگلته‌ره‌.

 

1911: سه‌رۆك ویلیام هوارد تافت كتێبخانه‌ی گشتی نیویۆركی كرده‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین بینای خارا (مه‌ڕمه‌ڕ) بوو.

 

1915: ئیتاڵیا جه‌نگی راگه‌یاند دژ به‌ ئه‌ڵمانیا و چووه‌ پاڵ هاوپه‌یمانان و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئیمبراتۆریه‌تی نه‌مساوی مه‌جه‌ری جه‌نگی راگه‌یاند دژ به‌م له‌میانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی.

 

1918: كۆستاریكا جه‌نگی راگه‌یاند دژ به‌ئه‌ڵمانیا و ئه‌وه‌ش له‌میانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی.

 

1919: محه‌مه‌د خانی دزڵی به‌خۆی و 300 چه‌كدار گه‌شته‌ شاخی گۆیژه‌ و شاری سلێمانی به‌ ته‌واوی رزگاركرد.

 

1919: راپه‌ڕینی شێخ مه‌حمود به‌رپابوو كه‌چه‌ندین ناوچه‌ی گرته‌وه‌ دژ به‌داگیركردن و بووه‌ هۆی كوژرانی چه‌ندین سه‌ربازی به‌ریتانی و تێكشكانی چوار زریپۆش و سوتانی 19 ئۆتۆمبێل و له‌هه‌مان كاتدا ئاڵای كوردستانی به‌رزكرده‌وه‌.

 

1920: سه‌ره‌تای ئینتیدابی فه‌ره‌نسی بۆ سه‌ر سوریا.

 

1926: راگه‌یاندنی دروستبوونی كۆماری لوبنانی و ئه‌وه‌ش دوای داننانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ ده‌ستوردا.

 

1937: توركیا رۆژنامه‌ی (سۆن ته‌له‌گراف)ی داخست له‌ئه‌سته‌نبوڵ به‌هۆی ناڕه‌زایی بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كان تیایدا.

 

1949: راگه‌یاندنی دروستبوونی كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ.

 

1960: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیل دافید كوڕی گۆریۆن رایگه‌یاند كه‌ كه‌سایه‌تی نازی ئه‌دۆلف ئیخمان ده‌ستگیركراوه‌.

 

1967: سه‌رۆكی میسری جه‌مال عه‌بدولناسر رایگه‌یاند كه‌ كه‌نداوی عه‌قه‌به‌ داخرا به‌ رووی ده‌ریاوانه‌ ئیسرائیلیه‌كاندا و ئه‌و داخستنه‌ش بووه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی 1967ز.

 

1970: ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری هه‌ولێر.

 

1989: ده‌ستپێكی كاره‌كانی كۆنگره‌ی حه‌ڤده‌هه‌می لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له‌ (دارولبه‌یزا)  كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار میسر ئاماده‌بوو.

 

1997: محه‌مه‌د خاته‌می له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ریدا بوو به‌ سه‌ركۆماری ئێران.

 

2001: بردنه‌وه‌ی یانه‌ی (بایرن میونیخ)ی ئه‌ڵمانی له‌خولی پاڵه‌وانای ئه‌وروپا بۆ جاری چواره‌م  به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی فالنسیای ئیسپانی به‌ لێدانی په‌نارتی.

 

2003: پۆل بریمه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی مه‌ده‌نی له‌عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داموده‌زگای سیخوڕی و سه‌ربازی عیراقی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

 

2004: به‌ به‌شداری 800 پارێزه‌ر كۆنگره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پارێزه‌رانی كوردستان له‌ هه‌ولێر سازكرا.

 

2007: بۆردومانی بناری قه‌ندیل له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه‌.

 

2009: راگه‌یاندنی خۆكوشتنه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باشوور (روه‌ مو هیون).

 

2009: گۆڤاری (دیل شبیگل)ی ئه‌ڵمانی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر تێوه‌گلانی (حیزبوڵا) له‌تاوانی تیرۆركردنی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشوی لوبنانی ره‌فیق حه‌ریری.

 

2010: یه‌كه‌مین كۆنفرانسی كوردو دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.

 

2012: ده‌سپێكی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی میسری، كه‌ یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن بوو دوای شۆڕشی 25ی ینایه‌ر و كه‌وتنی رژێمی محه‌مه‌د حوسنی موباره‌ك.

 

822: عه‌بدولره‌حمانی كوڕی محه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا حوكمی گرته‌ ده‌ست له‌ئه‌نده‌لوس، دوای وه‌فاتی باپیری ئه‌میر عه‌بدوڵای كوڕی محه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولره‌حمان.

 

 

 

له‌دایكبوون..

 

1707: كارولۆس لینیۆس، زانای سویدی له‌ رووه‌ك زانیدا.

 

1891: بار لاگركفیست، ئه‌دیبی سویسری و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1951ز.

 

1892: بیچیچی، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

 

1908: جۆن باردین، زانای فیزیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1956ز و ساڵی 1972ز.

 

1910: سكاتمان كروزرس، ئه‌كته‌ر و مۆسیقاری ئه‌مریكی.

 

1917: ئیدوارد نورتون لورنتز، زانای بیركاری و ره‌سه‌دی ئاسمانی ئه‌مریكی.

 

1925: جوشوا لیدربرگ، پزیشكی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1958ز.

 

1949: ئالان گارسیا، سه‌رۆكی بیرۆ.

 

1965: مانویل سانشێز، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.

 

1969: شیخ ته‌لال فه‌هد سوباح، سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی كوێتی  تۆپی پێ.

 

1974: جیول، ژنه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.

 

1976: ریكاردینهۆ، یاریزانی تۆپی پێی به‌ڕازیلی.

 

1980: سیوفانیس گیكاس، یاریزانی تۆپی پێی یۆنانی.

 

1988: محه‌مه‌د ره‌مه‌زان، ئه‌كته‌ری میسری.

 

 

 

وه‌فات..

 

1333: هوجو تاكاتوكی، حاكمی یابان.

 

1498: سافونارولا، حاكمی فلۆره‌نسا.

 

1524: ئیسماعیل سه‌فه‌وی، شای ئێران و دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی.

 

1701: ویلیام كید، دزی ده‌ریایی ئوسكوتله‌ندی.

 

1857: ئۆگه‌ستین لوی كوشی، زانای بیركاری فه‌ره‌نسی.

 

1868: كیت كارسون، كه‌شافه‌ی ئه‌مریكی.

 

1906: هنریك ئیبسن، شانۆنوسی نه‌رویجی.

 

1945: هاینریش هیمله‌ر، وه‌زیری ئاسایش و هێزه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌ڵمانیای نازی.

 

1989: له‌تیف لوتفی، شاعیری ناسراوی كورد له‌شاری كه‌ركوك، ساڵی 1905ز له‌گوندی (په‌لكانه‌)ی ناوچه‌ی (قه‌ره‌حه‌سه‌ن) له‌ پارێزگای كه‌ركوك له‌دایك بووه‌.

 

1992: نه‌سره‌وی، هۆزانه‌وان له‌كه‌ركوك، كه‌ ناوی محه‌مه‌د كه‌ریم قادره‌.

 

1993: زه‌ینه‌ب سدقی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری میسری.

 

1997: عه‌بدوڵا خریبت، ئه‌كته‌ر و شانۆكار و ده‌رهێنه‌ری كوێتی.

 

2005: عه‌بدولعه‌زیز حه‌مه‌د سه‌قه‌ر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی كوێتی.

 

2009: روه‌ مو هیون، سه‌رۆكی كۆریای باشوور.

 

 

جه‌ژن و بۆنه‌كان..

رۆژی جیهانی كیسه‌ڵ.

 

PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی

وێنە هەواڵ
  • image04
  • چوارتا.. رەشەبا دەیان درەختی لەڕەگ دەرهێنا

  • image04
  • .

  • image04
  • کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

  • image04
  • 19ساڵ به‌سه‌ر گیانی سپاردنی شازاد سائیب تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات

  • image04
  • سێ ساڵ بەسەر كۆچی كاكە نەوە سەركردەو دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • داقوق.. سوتاندنی دەغڵودانی جوتیارە كوردەكان

  • image04
  • چوار ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ده‌باشان تێده‌په‌ڕێت


                                           

فرێد تەیفن: دڵخۆشم لە كوردستان گۆڕەپانێكییان بەناوكردووم


فرێد تەیفن لەدیدارێكی ڕۆژنامەنووسیدا باسی كەس و كاری قوربانییانی چەكی كیمایی ساڵی 1988 دەكات و خۆشحاڵی خۆی رادەگەیەنێت لەبەرامبەر ئەو گۆڕەپانەی كە بەناویەوە ك...


  كۆبنهاگن.. خۆپیشاندانێك بۆ كاره‌ دوژمنكارانه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ كورد به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك.. یه‌كێتی به‌شداری به‌خاكسپاردنی ته‌رمی مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ كرد
                                           

ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین


سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا پارتی بۆته‌ دوو باڵ و ئه&zwn...


  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
                                           

خانەقین .. بەتەنیا بەرگری لە گوندەكەیان دەكەن

لەشەوی 15-5-2020، ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتایە سەر گوندی موبارەك لەباشوری شاری خانەقین، كە یەكێكە لەنزیكترین گوندەكان لەناوەندی شارەكەوەو، دوای شەڕێكی نیو سەع...


  ده‌رئه‌نجامه‌كانی وازهێنان له‌خوێندن
  كورت و پوخت لەسەر تۆمەتەكانی پارێزگاری دهۆك


کاریکاتێر