riklam

لەبارەی بینینی مانگ وەزارەتی ئەوقاف رونکردنەوە دەدات

کوردستان 10:52 PM - 2020-05-22
.

.

وەزارەتی ئەوقاف رەتی دەکاتەوە کە لە هیچ ناوچەیەکی هەرێـمی کوردستان مانگ بینرابێت و راشیدەگەیەنێت سبەینێ لەسەرجەم وڵاتانی سونە مەزهەب بە هەرێمی کوردستانیشەوە تەواوکاری مانگی رەمەزان دەبێت.

لەو بارەیەوە نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە بینینی مانگ دەکرێت لە قەزای سۆران لە هەرێمی کوردستان. 

وتیشی: لیژنەی بینینی مانگی سەر بە وەزارەتەکەمان دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٢-٥-٢٠٢٠  چاودێری بینی مانگیان کرد و نەبینرا،  رایانگەیاند کە سبەینێ تەواوکاری مانگی رەمەزانە و لەگەڵ ئەوەشدا لە سەرجەم وڵاتە سونەکانی جیهان بڕیار دراوە سبەینێ شەممە تەواوکاری مانگی رەمەزان دەبێت و دوو سبەی یەک شەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە. 

ئەوەشی خستە روو: ئەو ڤیدیۆیەی بڵاو کراوەتەوە کە باس لە بینینی مانگ لە قەزای سۆران دەکات سەرچاوەکەی دیار نییە کوێیە و بە دڵنیایشەوە مۆنتاج کراوەو ڤیدیۆی رابردوە، بۆیە وەزارەتی ئەوقاف بە مافی خۆی دەزانێت کە سکاڵا تۆمار بکات لەسەر ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئاشتی کۆمەڵایەتی بشێوێنن.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket