riklam

هاوڵاتیەک خۆی و کەسێکیتر بریندار دەکات

کوردستان 08:17 PM - 2020-05-22
.

.

هاوڵاتیەک کە پۆلیسی فریاکەوتنە بەهەڵە خۆی و کەسێکی تر بەفیشەک برینداردەکات.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قەدووری بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەنێو بازاڕی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار هاوڵاتیەک کەپیشەی پۆلیسی فریاکەوتنە دەستکاری دەمانچەکەی کردوەو فیشەک لەدەستی دەرچووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەئەنجامدا خۆی بەسوکی برینداربوەو هاوڵاتیەک کەلەهەمان جێگابووە بەسەختی بریندار کردوەو دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لەبەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

لەئێستادا دەست بەسەر دەمانجەکەدا گیراوەو ئەوکەسەی فیشەکی لەدەست دەرچووە بەپێی مادەی 416 بەندکراوە .

پۆلیسیش لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە

PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket