riklam

وەزیری تەندروستی: مەترسی كۆرۆنا تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت

عیراق 04:19 PM - 2020-05-22
.

.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت.

"حەسەن تەمیمی" وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا كۆتاییەكانی ساڵی ٢٠٢١ بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش كەرەنتینەكردنی ناوچەكان لە سەرجەم پارێزگاكاندا، دەبێتە هەنگاوێك بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە، وتیشی، ئامادەن پلانی پشكنینی گشتی و قەدەغەی هاتۆچۆی ناوچەی پەیڕەو بكەن ئەگەر ڤایرۆسەكە لە كۆنترۆڵ دەربچێت. بە هەمان شێوەی وڵاتانی دیكەی جیهان كە سیستمی تەندروستییان زۆر پێشكەوتووە.

وەزیری تەندروستی عێراق ڕوونیشیكردەوە، پەیڕەو كردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەو ناوچانەی كە ڕێژەیەكی زۆر لە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدا تۆماركرابوو، كاریگەریەكی باشی هەبووە و بووەتە هۆكاری كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە.

 

PUKmedia ئاژانسەکان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket