riklam

تەمیمی: پێشمەرگە رۆڵێكی گەورەی هەیە

کوردستان 02:47 PM - 2020-05-22
.

.

پارێزگاری دیالە رۆڵی پێشمەرگە لەروبەرووبونەوەی تیرۆرستانی داعش بەرز دەنرخێنێت، و بوونی ژووری هاوبەشی نێوان سوپای عیراق و ئەو هێزە بەخاڵێكی بەهێز دەزانێت بۆ كەمكردنەوەی مەترسیەكانی داعش.

رۆڵی گەورەیان هەبووە

موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالە، بۆ PUKmedia ووتی: پێشمەرگە هێزێكی تۆكمەو گرنگە، بەتایبەت لەشەڕی روبەڕبوونەوەی تیرۆرستاندا رۆڵی بەرچاو گرنگیان هەبووە، لەهەموو ناوچەكەكانداو بەتایبەت سنوری دیالە.

باسی لەوەشكرد: لەسنورەكانی خانەقین و جەلەولا رێگرێكی گەورەبوون لەتەشەنەكردنی تیرۆرستان و پەلهاویشتنیان بۆ ناوچەكانی تر، ئەمەش دواجار بەهەماهەنگی هێزە عیراقیەكان بووە هۆی شكستی گەورەی داعش.

داعش لەناوچەكانی ترەوە دێتە دیالە 

تەمیمی لەبارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی دەوروبەری خانەقین و چەند ناوچەیەكی تری دیالە، دەڵێت: داعش لەسنورەكانی پارێزگای سەڵاحەدین بەتایبەت ئەو ناوچانەی كە نەهێزو نەژیانی هاووڵاتیاتی تێدایە، بەهەلدەزانن و دەپەڕنەوە بەرەو پارێزگاكەمان، دواتر بەهیڵێكدا  تێدەپەڕن و لەسنوری قۆڕی چایی و چەند ناوچەیەكی ترەوە بەرەو ناوچەكانی كوڵەجۆو دەوروبەری خانەقین و عوزێم دزە دەكەن.

باس لەوەش دەكات: لەشێوەی گروپ كاردەكەن و بەچەند ناوچەیەكدا بڵاوەیان كردوە، زیان دەگەیەنن و دواتر شوێنەكانی خۆیان دەگۆڕن.

رێگە بەهیچ پێشێلكاریەك ناگرین 

لەبارەی  لەپاڵ كردەوەكانی داعشەوە، دەستێكی تر هەبێت كەبیەوێت بەتایبەت دژ بەكورد بوەستێتەوەو ناوچەكانیان پێ چۆڵ بكات، پارێزگاری دیالە باسی لەوەكرد: برا كوردەكانمان لەخانەقین و چەند ناوچەیەكی تردا زۆرینەن هیچ كات نەمانهێشتووە ئەو برایەتی و پێكەوەییە تێكبچێت، بەتایبەت برایانمان لەیەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان هەماهەنگیەكی باش لەنێوانماندا هەیە، كەمێژوویەكی دێرینی هەیە، ئێمە نامانەوێت دەستبەرداری ئەوە بین و رێگە بەهیچ كەس و لایەنێكیش نادەین كاری ئاژاوە گێری بكات.

ژووری هاوبەش پێكبهێنرێت

موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالە ئەوەشی بۆ PUKmedia خستەڕوو:  لەبارەی ئەو رووداوانەی كە لەخانەقین و دەوروبەری روودەدەن، بەباشی دەزانین ژوورێكی هاوبەش لەنێوان هێزەكانی سوپای عیراق و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە پێكبهێنرێت.

رونیشكردوەتەوە: ئەم ژوورە هاوبەش كاری هەماهەنگی و پێداچوونەوەی زیاتر بە ناوچەكەدا بكات و سنورەكان رێكبخرێنەوەو كاری هەواڵگری زیاتر بكرێت و سەرچاوەی تیرۆرستان لەناوچەكەدا لەناو ببرێت.

ئەوەشی ووت: بۆ ئەو مەبەستە داوامان لە وەزارەتەكانی ناوخۆو دەرەوە كردوەو هەڵوێستیان ئەرێنی بووەو چاوەڕوانی هەنگاوی كردارین.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket