riklam

كەركوك.. پەلاماری پاڵاوگەیەكی نەوت دەدرێت

کوردستان 11:23 AM - 2020-05-22
.

.

درەنگانی شەوی رابردوو لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە پەلاماری پاڵاوگەی نەوتی گورگە چاڵ لە رێگەی نێوان كەركوك – هەولێر دەدرێت و شەهید و برینداری لێدەكەوێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی تایبەت بۆ PUKmedia ووتی: لەنێوان سەعات 01:30 بۆ 02:00 ی شەوی رابردوو، لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراو پەلاماری پاڵاوگەی نەوتی گورگە چاڵی كەركوك دراوە.

وتیشی: بەو هۆیەوە پاسەوانێكی پاڵاوگەگە كەناوی تیشكۆ عەلیە شەهید بووەو دووانی تریش برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو: دوو بریندارەكەش كوردن و رەوانەی نەخۆشخانەی كەركوك كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket