riklam

لە ساڵیادی ماڵئاوایی شازاد سائیب ی نەمردا ..

بیروڕا 11:09 AM - 2020-05-22
.

.

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ داو نۆزدە ساڵ بەر لە ئێستا دڵێکی گەورەی پڕ ئاوات و ئارەزوو .. مێشک و هۆشێکی پڕ لە حەز و پلانی ئایندە ..  مەرگی لە ناکاو بە کارەساتێکتی دڵتەزێن، بووە میوانی کاک ( شازاد )ی خۆشەویست و کاروانی دواکۆچی بۆ ریزی شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی نەتەوەی کورد رێکخست. نۆزدە ساڵ لەمەوبەر خەمێکی جیاواز، کسپەیەکی کتوپڕی ناوەخت ئاسا، لەبەردەم عەشق و خۆشەویستی هاوڕێیەکی هەموواندا لە نێوان بڵندایەتی چیاکانی کوردستانەوە، بێ پاسپۆرت بۆ لای ئێمەی عاشقانی خەڵوەتگەی نیشتمان لە تاراوگە خۆی هەڵکشاند. لەم ساڵوەگەڕەی ئەم کەڵە پیاوەدا، ئەم سەرکردە خەباتگێڕ و ماندوو نەناسەدا، دەبێت چ وشەیەک، چ رستەیەک، چ وتارێک بۆ وەرزی ماتەمینی کاکە شازاد شایستە بێت؟ تا وەک تاجە گوڵینە لە ساڵیاد و دواکۆچ و بیرەوەرییەکانیدا دابنێین؟ چوون ئەم پیاوە جوامێرە تێکۆشەرێکی دێرین و سەرکردەیەکی چالاکی رۆژانی سەخت دژواری بزاڤتی رزگاری ئەم گەلە ستەمدیدەیە نەبوو، یان بەتەنیا پارێزەرێکی وریاو کارامەو یاساناس نەبوو، بەڵکو بەر لە هەموو ئەمانە، وەک مرۆڤدۆست و خۆشەویست و قسەخۆش و بێ فیز و هەژارناس ناسراو بوو .. هەمیشە هەوێنی تەبایی و یەکگرتن و یەکڕیزی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوو.

لە نۆزدەمین ساڵیادی ئەم کەسایەتییە ناودارەی میللتەکەمان، جێی خۆیەتی گەواهی لەسەر ئەوە بدەین کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەر لە سەرەتای دروستبوون و هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانەوە، بەردەوام لە سەرکردەو کادیر و ئەندامە هەرە چالاکەکانی لە ریزی پێشەوەی خەبات و بەرخۆدان و شۆڕشدا بوون و دڵسۆزانە ئەرکەکانی یەکێتییان لە پێناو بزووتنەوەی رزگاری نەتەوەی کورددا جێبەجێ کردووە و هەمیشە بوونەتە قوربانی بەردەم هێڕش و شاڵاوە جۆراوجۆرە دڕندەکانی دوژمنانی کورد و بە کاروانی شەهیدان گەیشتوون.

لەم ساڵیادەیدا روو لە کاکە شا دەکەین و دەڵێین: ئەی خۆشەویستی هەمووان،  ئێستا لەنێو لانکی پڕ ئارامی نیشتمان نوستووی .. ئەی ئەو کەسەی بۆ هەمیشە خەندەی سەرفرازیت لەسەر لێوان بۆ دۆست و هاوڕێ و کەس وکارت دەباراند .. بێ خەم بە لە دڵسۆزی و وەفای کوردپەروەرانی نیشتمان.. پەیامی تۆ و رێبازی تۆ، ئەرکی پیرۆزی هەموو ئەو خەڵکەیە کە بەرز رایدەگرن، پیرۆزی خوێنی شەهیدان.

 

PUKmedia هیوا سەرهەنگ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket