riklam

ترۆدۆ: ئەندامێتی کەنەدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گرنگە

جیهان 10:41 AM - 2020-05-22
.

.

رۆژی 20/5/2020 جەستن ترۆدو سەرۆك وەزیرانی کەنەدا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسەکانی کەنەدا ڕایگەیاند کاندید کردنی کەنەدا بۆ ئەندامێتی نیمچە هەمیشەیی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی گرنگی خۆی لە هەموو کاتێکدا زیاترە لە کاتێکدا جیهانی ئەمڕۆ پێویستی بە دووبارە  بوژاندنەوەی جدی هەیە کە ئێستا بەهۆی پەتای کورۆناوە دەناڵێت .

ترۆدو وتی ئەم بارودۆخەی ئێستای جیهان هاوشێوەی سەردەمی دوای کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمە ، کە وڵاتی کەنەدا ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە دامەزراندنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین ڕێکخراوی دیکەی وەکو هاوپەیمانێتی باکووری ئەتلەسی ( ناتۆ ) و سیستەمی بریتۆن وێدز- ی دارایی جیهانی . سەرۆك ترودۆ پێی وایە ئێستاش لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کورۆنا لە جیهان ، کەنەدا لە توانایدایە هەمان ڕٶڵی سەردەمی کۆتایی ساڵانی چلەکانی ڕابردوودی دوای جەنگی جیهانی بگێڕێت بۆ بونیاتنانی جیهانێکی باشتر و دادپەروەرتر ئەگەر کەنەدا توانی کورسییەك لە ڕێکخراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنێت .

ئەم لێدوانەی سەرۆك وەزیرانی کەنەدا لە وەڵامی نامەیەکی کراوەی 125 کەسایەتی کەنەدی و بیانی هاتووە کە بە ڕاشکاوی ڕایانگەیاندبوو وڵاتی کەنەدا شایستەی ئەوە نییە کورسییەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێبدرێت چونکە هەڵوێستی حکومەتی کەنەدا لە زۆر فایلی وەکو گۆڕانکاری کەشوهەوا و سەقامگیری ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەیرانی فەنزەویلان ڕوون نییە .

لە نێوان ئەو کەسانەی نامەکەیان واژو کردووە ئالان دۆنۆ نووسەر و بیرمەندی کەنەدا و رۆمیو سەگناش ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی گشتی کەنەدا و ئەمیر خزیری چالاکوانی ئیرانی و دێڤید سوزۆکی چالاکوانی ژینگەی کەنەدا و دواتر زانای ئەمریکی نەعوم چۆمسکی . هەروەها ژمارەیەك ڕێکخراوی نێو دەوڵەتیش واژوویان لەسەر نامەکەدا کردووە لەوانەش دەنگی جووەکانی بێلایەن Voix juives independantes ، بزووتنەوەی کوێبیك لە پێناو ئاشتی ، ئەنجوومەنی مەڵبەندی مۆنتریاڵی گەورە ، سەندیکای نیشتمانی CSN لە هەرێمی کێبیك.

هەر سێ وڵاتی کەنەدا و نەرویژ و ئێرلەندا لە کێبڕکێدان بۆ وەرگرتنی دوو کورسی نیمچە هەمیشەیی لە ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەندامێتی دوو ساڵی داهاتوو . نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرۆسەی نهێنی تیروپشکدا چارەنووسی ئەو دوو کورسییە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو دیاری دەکات .

لەم بارەیەوە کەنەدا بۆ بەدەست هێنانی پشتیوانی  وەرگرتنی کورسی نەتەوە یەکگرتووەکان ، هەوڵەکانی لە ئاستی گۆڕەپانی جیهانی چڕ کردۆتەوە ، بۆ ئەم مەبەستەش جەستن ترۆدو سەرۆك وەزیرانی کەنەدا لە مانگی شوباتی ڕابردوو سەردانی بارەگای سەرەکی یەکێتی ئەفریقای لە ئەدیس ئەبابا کرد و کۆبوونەوەی لەگەڵ جەندین سەرۆکی وڵاتانی ئەفریقا سازکرد ، هەروەها سەردانی جۆ کلارك نوێنەری سەرۆکی حکومەت بۆ چوار وڵاتی عەرەبیش بۆ هەمان مەبەستی پشتیوانیکردنی کەنەدا لەوبارەوە ئەنجامدرا . 

 

PUKmedia  عوسمان عەلی ، تورونتۆ

RCI ئاژانسی کەنەدا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket