riklam

رۆژئاوا.. ئاسایش پیلانێكی داعش پوچەڵدەكاتەوە

کوردستان 09:42 AM - 2020-05-22
.

.

هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان، لەناوچەی تەبقەی سنوری پارێزگای رەققە پەلامارێكی داعشیان تێكشكاند.

شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی لەرۆژئاوای كوردستان تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: شەوی رابردوو تیرۆرستانی داعش لەناوچەی  علمی سەربە شاری تەبقەی سنوری پارێزگای رەققە، پەلاماری خاڵێكی پشكنینی هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستانیان داوە.

وتیشی: هێزەكانی ئاسایش بەتوندی روبەڕوویان بوونەتەوەو تێكیان شكاندوون.

باسی لەوەشكرد: بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان حەوت  تیرۆرست كوژراون و پێنجی تریش دەستگیركراون.

 ئەو چالاكوانە ووتی: ئەو پیلانەی داعش بۆ هەڵكوتانە سەر زیندانی گەورەی تیرۆرستانی داعش بووە لەو ناوچەیە، بەڵام هێزەكانی ئاسایش بەتوندی وەڵامیان داونەتەوەو زیانی زۆریان پێگەیاندون.

 

PUKmedia سامان یاروەیس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket