riklam

سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی جەژن لەسەرانی ژمارەیەک وڵات دەکات

عیراق 09:35 AM - 2020-05-22
.

.

سەرۆک کۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح، پێنج شه‌ممه‌ ٢٠٢٠/٥/٢١ لە رێی پەیوەندی تەلەفۆنی بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەیی وڵاتان قسەیکرد.

 

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا، سەرۆک بەرهەم، گەرمترین پیرۆزبایی، لە شا سەلمان کوڕی عەبدولعزیز پادشای شانشینی سعودیە و میری دەوڵەتی کوەیت، شێخ سەباح ئەحمەد ئەلسەباح و میری دەوڵەتی قەتەر، شێخ تەمیم کوڕی حەمەد ئال سانی و حەمەد کوڕی عیسا ئال خەلیفە پادشای بەحرێن و سەرۆکی فەلەستین مەحمود عەباس، کرد و هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ سەرکردەکان و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەلان ئەو وڵاتانە خواست، داواشی لە خودای گەورە کرد کە ئەم بۆنە پیرۆزە بکاتە مایەی خێر و بەرەکەت و سەقامگیری  بۆ موسڵمانان و پاراستنی گەلانی ناوچەکە و جیھان لەمەترسی پەتای کۆرۆنا.

 

لەلای خۆیانەوە، سەرکردەی وڵاتان، گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانیان لە سەرۆک بەرهەم کرد و داواشیان لە خودای گەوەرە کرد گەلی عێراق بپارێزێت و ھەمیشە لە پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیدا بێت.  

 

سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان باسیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتی بەهێزکردنی هاریکاری ھاوبەش کردەوە، بەجۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بپارێزێت و ببێتە مایەی بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکەدا.

 

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket