riklam

دیالە .. لەبۆسەیەكدا 3 تیرۆرست كوژران

عیراق 09:26 AM - 2020-05-22
.

.

ئەمشەو لەبۆسەیەكدا لەسنوری ناحیەی عوزێمی پارێزگای دیالە سێ تیرۆرستی داعش كوژران.

ئەحمەد عەزاوی فەرماندە لەهێزەكانی حەشدی عەشایەری رایگەیاندوە:" هێزێكی هاوبەشی حەشدی عەشایەری و سوپای عیراق، لە گوندی ئوم تەلیلی سەربە ناحیەی عوزێم لەبۆسەیەكدا سێ تیرۆرستی داعشیان كوشت".

وتیشی:"  بۆسەكە بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری بووەو هاوكات هیچ زیانێك بەهێزە ئەمنیەكان نەگەیشتووە".

لەلایەکی تریشەوە لیوا روکن عیماد زوهێری فەرماندەی هێزە سەربازیەکانی عیراق لە سامەڕا  ئاشکرایکردوە: لەناوچەی مەتبیجیە لەسنوری پارێزگای دیالە سێ تیرۆرستی داعشیان کوشتووە.

 

PUKmedia داڕشتنەوە " سامان" 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket