riklam

هه‌واڵی كۆچی دوایی موئه‌یه‌د به‌دری ره‌تده‌كرێته‌وه‌

وەرزش‌‌ 12:51 AM - 2020-05-22
.

.

هه‌واڵی كۆچی دوایی ، گه‌وره‌ پێشكه‌شكارو وه‌رزشكاری دێرینی عێراق ، موئه‌یه‌د به‌دری ره‌تده‌كرێته‌وه‌ .

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچی دوایی موئه‌یه‌د به‌دری له‌ چه‌ندین په‌ڕه‌ی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت چه‌ندین ماڵپه‌ری وه‌رزشی ، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌ .

زه‌یدون به‌دری ، كوڕی موئه‌یه‌د به‌دری ئاشكرایكردووه‌، ته‌ندروستی باوكی باشه‌و هه‌واڵی كۆچی دوایی دووره‌ له‌ راستی و سوپاسی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات له‌ خه‌می ته‌ندروستی و هه‌واڵی باوكی بوون .

موئه‌یه‌د به‌دری به‌ یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌نووسه‌ وه‌رزشیه‌ دێرینه‌كانی عێراق و ته‌نانه‌ت كیشوه‌ری ئاسیا داده‌نرێت و خاوه‌نی درێژترین به‌رنامه‌ی وه‌رزشیه‌ له‌ میدیای عێراقی و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بووه‌ .

موئه‌یه‌د به‌دری چه‌ندین ساڵه‌ له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ژیان به‌سه‌رده‌بات و چه‌ندین جاریش به‌ هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی هه‌واڵی ناراست له‌سه‌ر ژیانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ .

 

PUKmedia وه‌رزش -هه‌رێز جه‌مال

 

99411415_589149558377213_973822407745732608_n.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket