riklam

وەزارەتی دارایی: تاکو ئێستا پارەکەی بەغدا نەگەیشتووە

ئابوری 11:13 PM - 2020-05-21
.

.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەروونکردنەوەیەکیدا، جەختدەکاتەوە، ئەو بڕە پارەیەیی رەزامەندی لەسەر دراوە وەک موچەی مانگی ٤ی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم رەوانەی هەرێم بکرێت، نەگەیشتووەتە دەستیان.

 

لەو روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: سەڕەڕای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لە سەر ناردنی بڕی چوارسەد ملیار دینار وەک بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان . بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە. 

رونیشکراوەتەوە: بەڵام وێڕای سەختی باری دارایی و کەمبوونی داهاتی هەرێم بە رێژەیەکی زۆر ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لە بەردەستە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزکردنەوە، مووچەی سەرجەم موچەخۆرانمان بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەشکرد.

 

PUKmedia   راگەیەنراو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket