riklam

هەولێر .. 2 شۆفێر گیانیان لەدەستدا

کوردستان 09:41 PM - 2020-05-21
.

.

لەسنوری پارێزگای هەولێرو لەڕیگەی كۆنی مەلا ئۆمەر دوو ئۆتۆمبێل لەیەكیانداو بەو هۆیەوە دوو شۆفێر گیانیان لەدەستدا.

موقەدەم فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر رایگەیاندوە:"سەعات 2ی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی كۆنی مەلائۆمەری هەولێر پێكدادانێكی رووبەروو رویدا لەنێوان كرۆلایەكی تاكسی وپیكابێكی دەبڵ.

 

رونیشکردەوە: لەئەنجامی روداوەكە بەداخەوەشوفێری هەردووك ئوتومبێل وسەرنشینێك گیانیان لەدەستدا وە چوار سەرنشینیش برینداربوون  وەزیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.

وتیشی: كەهۆكاریش بۆكەوتنەوەی روداوەكە خێرایی لەرادەبەدەری هەردوك ئوتومبێل بو وەهەروەهاخراپی وپێچاوپێچی رێگایەكەبو كەوایكردبو هەردوك ئوتومبێل یەكتریان لێ دیارنەبێت تاكە زۆر لەیەكتر نزیك نەبوبونەوە وەلەبەر ئەوەی هەردوكیشیان لەلاینی خۆیان لایاندابو وەلەناوەندی شەقامەكە رۆیشتبون كەتاكسایدەو بۆهاتن وچوون  بەكاردێت بۆیە هەردوكیان بەكەمتەرخەم دانران.

 

PUKmedia راگەیەنراو 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket