riklam

سلێمانی .. 4 تۆمەتبار دەستگیردەكرێن

کوردستان 09:13 PM - 2020-05-21
.

.

هێزەكانی نەهێشتنی تاوان لەسلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیردەكەن، كە كە 27 موبایل و بڕێك پارەیان لەهاووڵاتیان سەندبوو.

 

راگەیاندن و پەیوەندیەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردوە:"دوای‌ یٔەوەی‌ هاوڵاتییەك لەبەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوانی سلێمانی سكاڵای‌ تۆماركرد بەهۆی‌ یەەوی‌ لەلایەن چوار تۆمەتبارەوە لەنزیك تێرمیناڵی‌ شارەزور كە بەمەبەستی‌ كڕینی‌ مۆبایل پەیوەندیان پێوەكردووەو دواتر لەلایەن یٔەو چوار تۆمەتبارەوە 27 مۆبایل و بڕی 3900 دۆلاریان لەسكاڵاكار سەندووەو لێیانداوەو جێیانهێشتووە.

 

رونیشكراوەتەوە:" مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی نەهێشتنی‌ تاوان لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای‌ چەند كاتژمێرێك و دەستكەوتنی سەرەداو، توانرا هەرچوار تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر یٔۆتومبێلێكدا كە تاوانەكەی‌ پێ یٔەنجامدرابو.

 

بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەر‌ پشكنین بۆ ماڵی‌ تۆمەتبارەكان ئەنجامدراو دەستبەسەر 27 مۆبایلدا گیرا كە لەسكاڵاكاریان سەندبو.

 

ئاماژە بەوەشدراوە: لەیٔێستادا ھەریەك لەتۆمەتباران: ( یٔ، ع،م) لەدایكبوی‌ 1989 شۆفێری‌ تاكسی، ‌(ك،ت،ع) لەدایكبوی‌ 1990، (ر، ج،یٔ) لەدایكبوی‌ 1989، (م،ف،م) لەدایكبوی‌ 1989 كە سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی شاری سلێمانین بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 443 لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

باس لەوەشكراوە: دووان لەتۆمەتبارەكان پێشینەیان هەیەو لەبنكەكانی‌ پۆلیس داواكراون، یەكێك لەتۆمەتبارەكانیش لەكاتی‌ دەستگیركردنیدا حەبی‌ بێهۆشكەری‌ پێبووە.

 

PUKmedia بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ _ راگەیاندن و پەیوەندییەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket