riklam

داواكاریەكانی كەركوك دەگەیەنرێتە وەزیری كشتوكاڵ

عیراق 08:30 PM - 2020-05-21
.

.

ژمارەیەك لەپەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سەردانی وەزیری سەرچاوە كانی ئاوو وەزیری كشتوكاڵیان بەوەكالەت كرد.

 

مەریوان نادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلێدوانێكیدا بۆ PUKmedia ووتی: سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ٢١/٥/٢٠٢٠ لەگەڵ هەریەك لە پەرلەمانتارانی كەركوك("جەمال شكور، بێستون عادل" لە بەغداد سەردانی   مەهدی رەشید وەزیری سەرچاوەكانی ئاو و وەزیری كشتوكاڵ بە وەكالەتیان كرد.

 

وتیشی: مەبەست لە سەردانەكەمان بەدواداچوون بوو بۆ چەند پرسێكی گرنگ كە پەیوەندییان هەیە بە ژیان و بژێوی و بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتیانی كەركوك و خزمەتكردنی شارەكە.

 

جەختیكردەوە: لەكۆبونەوەیەكماندا كۆمەڵێك داوكاریمان بۆ خستنەڕوو كە پێكهاتبوون لە، دەستكردن بە كاركردن لە پڕۆژەی بەنداوەكانی " هەڵمێن، قەرەحەسەن، قرقجە، كونجەلی" كە گرنگن بۆ بوژانەوەی كشتوكاڵ و ئاودێری و سامانی ماسی و كەرتی گەشتیاری دەبێتەهۆی‌ بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی هاوڵاتیانی ئەو سنوورانە.

رونیشكردەوە: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پلانی كشتوكاڵی كەركوك و وەرگرتنی بەرهەمی دانەوێڵەی جوتیارانی سنوری دووبز و سەرگەڕان و پردێ و لەیلان و شوان...هتد، لەسەرداوای جوتیارەكانی ئەو سنوورانەكە تائێستا جێبەجێ نەكراوە و ساڵانە ئەو كێشەیە رووبەڕوی پەرلەمانتاران دەبێتەوە، سەبارەت بەو زەویانەی كە بە پێی بڕیاری ٢٩ ی ساڵی ٢٠١٢ گەڕاونەتەوە بۆ ئەو جووتیارانەی كە خاوەنی ()ن دوای ئەوەی پێشتر ‌ لەبەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەركوك پەرلەمانتاران بەدواداچوونیان بۆ بابەتەكه كردبوو,

 

ئەوەشی ئاشكراكرد:  لەسەر داوای ئێمە نوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵ كردبوو، هاوكات وەزارەتیش نوسراوی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردبوو، بۆیە ئەمڕۆ جارێكی دیكە سەرجەم ئەوەلیاتەكانی كارەكانیان تایبەت بەم پرسەمان گەیاندە جەنابی وەزیر و ئەویش لە لای خۆیەوە پەیمانی دا لە ئەنجومەنی وەزیران- لیژنەی ئابووری بەزووترین كات جێبەجێ بكرێت.

  سەبارەت بە كێشەی سایلۆی كەركوك ، مەریوان نادر ووتی: داوامان لە وەزیری كشتوكاڵكرد  كە  بەدواداچوون بكات بۆ كێشەی ستەمكردن لە جوتیاران كە لە وەرگرتنی بەروبوومەكانیاندا لە سایلۆی كەركوك تایبەت بەم پرسەش جەبابی وەزیر بەڵێنی بەدواداچوون و چارەسەركردنی بابەتەكەی پێداین..

مەریوان نادر ئەوەشی وت: هەروەها ڕێكخستنی بەردانەوەی ئاوی بەنداوی خاسەچای یەكێكی  دیكەبوو لەو داواو گفتوگۆیانەی كەلەگەڵ وەزیردا ئەنجامماندا.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket