riklam

حەسەن ئاڵی: پێویستە سەركردایەتی كورد هەڵوێستی هەبێت

کوردستان 08:01 PM - 2020-05-21
.

.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، جەختدەكاتەوە، ناوچە دابڕێندراوەكان لەمەترسی گەورەدان و دەبێت سەركردایەتی كورد یەكانگیربن بەرامبەر بەو مەترسیانە.

حەسەن ئاڵی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەلێدوانێكی تایبەت بۆ PUKmedia رایگەیاند: ناوچە دابڕێنداراوەكان لەبەردەم مەترسی تیرۆرو دەستێكی نادیارن كە بەمەبەست كار لەسەر شەهیدكردن و دەركردنی كوردەكان دەكەن.

وتیشی: لە خانەقین و داقوق و كەركوك و چەندین ناوچەی تر داعش و هەندێ گروپی سیاسی و چەكداری بەو كارە هەستاون و ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیانی كورد دروست كردوە.

جەختیكردەوە: زۆر گرنگە سەركردایەتی كورد خۆی بێ ئاگا نەكات لەم جۆرە رووداو بەرنامەو پیلانە مەترسیدارانە چونكە چارەنووسی ئەو ناوچانە دەخاتە بەردەم مەترسی گەورەترەوە.

رونیشكردەوە: بۆیە گرنگە هەمووان یەك دەست و یەك هەڵوێستبن و رێگە نەدەن  دۆخی گوزەران و ژیانی ئەو ناوچانە بەئاقارێكی مەترسیداردا بچێت.

حەسەن ئاڵی ئەوەشی ووت: سوتاندنی دەخڵودان و هەڵكوتانە سەر گوندەكان و شەهیدكردنی ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی لەسنوری خانەقین، زەنگێكی مەترسیدارەو پێویستە لەبەرامبەر ئەوەدا س ەركردایەتی كورد بێ هەڵوێست نەبێـت.

 

PUKmedia سامان یاروەیس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket