riklam

هه‌سه‌ده‌ ده‌ستگیركردنی شانه‌یه‌كی تیرۆرستی راگه‌یاند

کوردستان 06:34 PM - 2020-05-21
.

.

یه‌كینه‌كانی تایبه‌ت به‌هێزه‌كانی سوریای دیموكرات تونیویان شانه‌یه‌كی نوستووی تیرۆرستانی داعش ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ كاریان دروستكردنی بۆمب و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل بووه‌، به‌نیازیش بوون كه‌ له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا ته‌قینه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ن.

ئه‌مڕۆ 21-5-2020، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ شانه‌یه‌كی سه‌ر به‌ تیرۆرستانی داعشیان له‌ناوچه‌ی كه‌سرات له‌ شاری ره‌ققه‌ ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌ 3 تیرۆرست پێكهاتبوون به‌ناوه‌كانی عه‌بدولباقی عه‌قله‌ جاسم(ناسراو به‌ ئه‌بو ئه‌میر) له‌دایكبووی 1985، محه‌مه‌د حه‌مه‌د سه‌لامه‌ (ناسراو به‌ ئه‌بو ئیبراهیم خه‌لافه‌) له‌دایكبووی 1995 شاری دێرلزوور، ئیبراهیم حلوه‌ ئیبراهیم له‌دایكبووی 1998 (ناسراو به‌ ئه‌بو خه‌لیل).

جێی ئاماژه‌شه‌، شانه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ له‌ شاری سه‌رێكانییه‌وه‌ رێنماییان پێدراوه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket