riklam

كازمی: كاتی تێپه‌ڕاندنی ئاسته‌نگه‌ قورسه‌كانه‌

عیراق 06:25 PM - 2020-05-21
.

.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئامانجه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان راگه‌یاندو ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ كه‌ رووبه‌روی  مه‌ترسیداری داعش ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 21-5-2020، له‌میانی سه‌رپه‌رشتیكردنی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان شاره‌كان، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئامانجه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ رووبه‌روی ته‌حه‌دای مه‌ترسیداری داعش ده‌بنه‌وه‌.

كازمی ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، یه‌كه‌م ئامانجی حكومه‌ت دۆزرینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو ده‌بێت بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابورییه‌ی كه‌ مێژووی عیراق به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، راشیگه‌یاندووه‌ ئێستا كاتی قسه‌كردن نیه‌، به‌ڵكو كاتی كرداره‌ و ئه‌م حكومه‌ته‌ش به‌رهه‌می كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، رووبه‌روبونه‌وه‌ی دۆخی ئاسایشی ئێستای عیراق و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان ئامانجێكی دیكه‌ی حكومه‌ته‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket