riklam

ئه‌مریكا.. حاڵه‌ته‌كانی مردن به‌هۆی كۆرۆنا له‌ هه‌ڵكشاندایه‌

جیهان 05:55 PM - 2020-05-21
.

.

ئه‌مڕۆ 21-5-2020، له‌ ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی تێپه‌ڕاند، زیاتر له‌ 1500 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه‌.

به‌گوێره‌ی ئامارێكی زانكۆی جۆنز هۆبكنز،  ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌مریكا تۆماركراون به‌راورد به‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو، دوو ئه‌وه‌نده‌ بووه‌،له‌وڵاتێكدا كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌په‌تای كۆڤید-19 تێدا تۆماركراوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌ی توشبووان زیاتر له‌ 1 ملیۆن و 500 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه‌.

ئاماره‌كه‌ی زانكۆی جۆنز ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان به‌په‌تای كۆڤید-19 له‌جیهاندا گه‌یشتۆته‌ 326 هه‌زار گیانله‌ده‌ستدان،1/4 ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ ئه‌مریكا تۆماركراون.

ئاماره‌كه‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه‌ كه‌ 294 هه‌زار توشبوو به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی دابه‌شبوونی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان له‌ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ویلایه‌تی نیویۆڕك كه‌تۆته‌ پله‌ی یه‌كه‌م، به‌شێوه‌یه‌ك 3/4 ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان له‌و ویلایه‌ته‌ تۆماكراون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket