riklam

حکومەتی هەرێم پشوەکانی جەژنی رەمەزانی راگەیاند

کوردستان 05:19 PM - 2020-05-21
.

.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزانی پیرۆزی دیاریکرد.

جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤-٥-٢٠٢٠ تا پێنجشه‌ممه‌ ٢٨-٥-٢٠٢٠، پشوی فه‌رمی ده‌بێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم لە رۆژانی جەژنداو بۆ ماوەی ٧٢ سەعات قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندوەو لە رۆژانی پشووی جەژندا هاوڵاتیان ناتوانن سەردانی مزگەوت و ماڵان و شوێنە گشتییەکان بکەن.

وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمیش رایگەیاند، بۆ ڕیگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نویژی جەژن لە مزگەوتەکاندا ناکەین.

PUKmedia تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket