riklam

WHO: به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما نابێته‌ هۆی له‌ناوبردنی كۆرۆنا

کوردستان 04:57 PM - 2020-05-21
.

.

لێپرسراوێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ڕوونیكرده‌وه‌: پله‌ی گه‌رما نابێته‌ هۆی له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان له‌ عیراق، ڕایگه‌یاند: ڕێكخراوه‌كه‌ی پێشنیارێكی خستووه‌ته‌ به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی كه‌ره‌نتینه‌ی ناوچه‌یی، وتیشی: ده‌ره‌نجامی پێشنیاره‌كه‌ به‌ تایبه‌ت كه‌ هاووڵاتییان تا چه‌ند پابه‌ندی ڕێكاره‌كان ده‌بن، له‌ ماوه‌ی 2-3 ڕۆژ له‌ دوای جێبه‌جێكردنی، ده‌رده‌كه‌وێت.

نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عیراق له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ڕوونیشیكرده‌وه‌: هاووڵاتیان پێیان وابوو له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كان، ڤایرۆسه‌كه‌ تا ئێستاش به‌ شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان، دروستكردووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket