riklam

سۆران عومه‌ر: به‌زۆرینه‌ی نایاسایی پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتم

کوردستان 04:26 PM - 2020-05-21
.

.

ئه‌مڕۆ 21-5-2020، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسدا سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌وڵێكی ته‌واوی گرتووه‌ته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی یاسایی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره‌ 4 ی ساڵی 2020 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ لابردنی پارێزبه‌ندی به‌ رێكارێكی نایاسایی، وتیشی: وه‌ك سۆران عومه‌ر هیچ كێشه‌یه‌كم نییه‌ له‌سه‌ر پارێزبه‌ندی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ رێكاری یاسایی بێت، نه‌ك به‌و شێوازه‌ی كه‌ كوده‌تا به‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ته‌واوی په‌رله‌ماندا كرا، به‌و رێكاره‌ نایاساییانه‌ی كه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

راشیگه‌یاند: پێویسته‌ هه‌موو یاساو بڕیارێك كه‌ ده‌رده‌چێت لایه‌نی رواڵه‌تی و بابه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی دروست و یاسایی بێت، وتیشی: بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی ئه‌و تانه‌یه‌ی كه‌ داومه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌م خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ چۆن به‌نایاسایی و به‌ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ ئاماده‌بوونی خۆی له‌ بڕیارێك دراوه‌ كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌ .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نابێت رێگه‌بدرێت به‌و شێوه‌یه‌ شكۆی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران بشكێنرێت، بۆیه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت شكۆ بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنرێته‌وه‌، بێ گومان ئه‌و كاته‌ شكۆ بۆ ئه‌و دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌كی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ یاسایییه‌كانی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.
وتیشی: داوا له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كه‌م ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربهێنرێت به‌ پاڵپشت به‌ بڕگه‌ی 9 و 12 له‌ مادده‌ی 18 ی په‌ریڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، كه‌ ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌ په‌یڕه‌وی یاساكانی په‌رله‌مانی كوردستان بكات.

سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زۆرینه‌یه‌كی نایاسایی پارێزبه‌ندیان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتم، هه‌روه‌ها وتی: هیوادارم سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ئاینده‌دا بتوانێت شكۆ بۆ په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket