riklam

عیراق.. دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی چه‌ند وه‌زیرێك ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت

عیراق 03:05 PM - 2020-05-21
.

.

به‌شێك له‌وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی پێشووی حكومه‌تی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی گشتی، له‌دادگا دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه‌.

حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: دۆسیه‌ی به‌شێك له‌و وه‌زیرانه‌ی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیان له‌سه‌ره‌ ئاڕاسته‌ی دادگا كراون و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: یه‌كێك له‌كاره‌ پێشینه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق به‌پاڵپشتی په‌رله‌مان كه‌ده‌یه‌وێت كاری له‌سه‌ر بكات، چاكسازی ئیداری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌، چونكه‌ به‌شێك له‌وه‌زاره‌ته‌كان به‌ته‌واوه‌تی له‌دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی تێوه‌ گلاون.

 كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌نێو دامه‌زراوه‌ ئه‌منیه‌كان و پرۆسه‌ی پڕچه‌ككردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆرستی داعشدا گه‌نده‌ڵی ڕه‌گی داكوتاوه‌ و پێویسته‌ حكومه‌ت به‌به‌رنامه‌ به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵكاران ببێته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket