riklam

یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری منداڵه‌ ئاواره‌كانی عیراق ده‌كات

عیراق 02:51 PM - 2020-05-21
.

.

یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ بڕی 2 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلار هاوكاری منداڵه‌ ئاواره‌كانی عیراق ده‌كات.

نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌مدواییانه‌دا یه‌كێتییه‌كه‌ به‌ بڕی 2 ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلار هاوكاری گه‌یاندووه‌ته‌ كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كانی عیراق له‌ كه‌مپی ته‌واری له‌ سلمیه‌ و حه‌مام عه‌لیل و جه‌دعه‌ی 1 و 5 له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا و 90 هه‌زار كه‌س له‌و هاوكارییه‌ سود مه‌ندبوون كه‌ نیوه‌یان منداڵ بوون،  هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ ئێستادا رێژه‌ی له‌ سه‌دا 39 ی عیراقییه‌كان ئاوی ته‌ندروستیان بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌ستناكه‌وێت ئه‌مه‌ش ره‌وشی هه‌زاران خێزانی ئاواره‌ی سه‌ختتر كردوه‌، به‌ڵام به‌هۆی هاوكارییه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه‌ یونسێف توانیویه‌تی ئاوی پاك بگه‌یه‌نێته‌ كه‌مپه‌كان و ئه‌وه‌ش ته‌ندروستی منداڵان و خێزانه‌كانیانی پاراستووه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket