فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی مۆبایل به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئەدەب وهونەر 02:39 PM - 2020-05-21.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی مۆبایل به ناونیشانی "یه‌ك خوله‌ك قه‌ره‌نتینه" به یارمه‌تی بریكاریی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی شاره‌وانی تاران و به هاوڕێیه‌تی كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكاران ئێرانی و بیانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م فێستیڤاڵه به مه‌به‌ستی هاوبه‌شی كردنی ئه‌زموونه‌كانی خه‌ڵكی جیهان به درێژایی سه‌رده‌می قه‌ره‌نتینه بۆ خۆڕاگریی له تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا دامه‌زراوه، تاكوو له چوارچێوه‌ی كامێڕاكانی خۆیانه‌وه، ئه‌زموونه شیرینه‌كان، تالًَ، دڵه‌ڕاوكێی، بێكاریی، خۆشی و هێوا و ته‌نانه‌ت مردنیش تۆماربكه‌ن.
له ده‌قی بانگه‌وازیی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا هاتووه: "له مێژووی سه‌رده‌مدا، هیچ كاتێك مرۆڤ به‌م شێوه‌یه ئه‌زموونێكی به‌ربڵاویی هه‌ست پێنه‌كردووه كه ترسه هاوبه‌شه‌كانیان، له ماڵه‌وه ئه‌زموونی بكه‌ن. بێ گومان، ئه‌م ئه‌زموونه خاڵه سه‌ره‌تاییه‌كی دیكه‌یه بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان بۆ درێژه‌پێدان به ژیان. هه‌ر به‌م پێیه هه‌وڵماندا فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی مۆبایل به ناونیشانی "یه‌ك خوله‌ك قه‌ره‌نتینه" بخه‌ینه‌ڕێی، تاكوو بتوانین خوڵقاندنی گشتیی له كه‌مبوونی كه‌ره‌سته و نه‌بوونی پێداویستی پێویست و جیهازه پێشه‌ییه‌كان، تاقیبكه‌ینه‌وه و له كه‌مترین، زۆرترین سازبكه‌ین."
ئه‌م فێستیڤاڵه به بابه‌تی جۆراوجۆر پێناسه‌كراوه كه بریتین له:
ـ قه‌ره‌نتینه / ژیان / ئه‌وین / دین
ـ قه‌ره‌نتینه / بنه‌ماڵه / منداڵان / یارمه‌تی هه‌ژاران / یارمه‌تی كه‌سانی دیكه
ـ قه‌ره‌نتینه / ده‌روون / تندووتیژی بنه‌ماڵه‌یی / ئه‌زموونی ته‌نیایی / خۆدۆزینه‌وه
ـ قه‌ره‌نتینه/ نه‌خۆشه تایبته‌كان / به‌ساڵاچووان
ـ به‌شی تایبه‌ت / بێ پاوانه‌كان
هۆگران ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان له دوو به‌شی پیشه‌یی و ئاماتۆڕ و له دوو به‌شی ناوخۆیی و بیانی بۆ نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ، به ناونیشانی http://miladtower.tehran.ir و یا په‌یجی ئینستاگڕامی تایبه‌ت به فێستیڤاڵ، به ناونیشانی @One_minute_Quarantine و كه‌ناڵی تێلێگڕامی به ناونیشانی https://t.me/One_minute_Qurantine ڕه‌وانه بكه‌ن.
ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ی كه ده‌گه‌نه فێستیڤاڵ، له لایه‌ن "حوسێن شوه‌ندی"، خاتوو "سوره‌یا ته‌یمووری" و خاتوو "مریه‌م ئه‌دیبی" چاولێده‌كرێن و باشترین به‌رهه‌مه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن و پاشان له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانه‌وه كه بریتین له: "ره‌زا به‌نه‌فشه‌خواه"، "سه‌عید سوڵتانی"، "وه‌حید موووسائیان"، "غوڵام‌حوسێن شاه‌عه‌لی"، "سیرووس كه‌هووری نیژاد"، خاتوو "ئازیتا مۆوگوویی" و خاتوو "ساغه‌ر خواجه‌ئه‌میری" هه‌ڵسه‌نگاندی كۆتاییان بۆ ده‌كرێت.
هۆگران ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان له ڕۆژانی 9ی مه‌ی تا 9ی جوونی 2020 بۆ نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ له تاوه‌ری میلاد له شاری تاران پێته‌ختی وڵاتی ئێران ڕه‌وانه بكه‌ن.
خه‌ڵاته‌كان:
به‌شی ئاماتۆڕ: سێ نه‌فه‌ری یه‌كه‌م هه‌ر كام هه‌شت میلیۆن ڕیاڵ، سێ نه‌فه‌ری دووهه‌م هه‌ر كام شه‌ش میلیۆن ڕیاڵ و هه‌روه‌ها سێ نه‌فه‌ری سێهه‌م هه‌ر كام پێنج میلیۆن ڕیاڵ.
به‌شی پیشه‌یی: سێ نه‌فه‌ری هه‌ر كام بیست میلیۆن ڕیاڵ، سێ نه‌فه‌ری دووهه‌م هه‌ر كام ده میلیۆن ڕیاڵ و هه‌روه‌ها سێ نه‌فه‌ری سێهه‌م هه‌ر كام حه‌وت میلیۆن ڕیاڵ.
به‌شی نێوده‌وڵه‌تی: دوو نه‌فه‌ری یه‌كه‌م هه‌ر كام 400 دۆلار، دوو نه‌فه‌ری دووهه‌م هه‌ر كام 300 دوڵار و هه‌روه‌ها دوو نه‌فه‌ری سێهه‌م هه‌ر كام 250 دوڵار.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كورته فیلمی مۆبایل به ناونیشانی "یه‌ك خوله‌ك قه‌ره‌نتینه" به هاوكاریی دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگی ـ هونه‌ری "خۆش نێگار" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia مه‌نسوور جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19