یەكێتی دەبێت چی بكات ؟

یەكێتی دەبێت چی بكات ؟


21/5/2020 14:39:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

راستی دیاری كردنی  ئەرك و كارو خزمەتكردن بە كۆمەلانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و یەكێتیەكان لە ئەجێندای یەكێتی دا تەوەرێكی هەستیارو پڕ هەڵوێستی جیاواز لێدوانە، دوابەدوای ئەنجامدانی كۆنگرە گۆرانكاری باش و چاوەروانكراو هاتۆتە پێش، بەردەوامی گۆرانكارییەكان لە ئایندەدا پێویستیەكی ئەمرۆی ی ن ك ، دەبێت بەو ئاراستەیە بێت كە هەمووان چاوەرێمان كردووە، تا لە گۆرەپانی سیاسی بتوانین یەكەمی بێ‌ ركابەر بین دەبێت بەتەواوی خۆمان داماڵین لە كۆمەڵێك بەرژەوەندی شەخسی و ماددی و پۆست ، بەتایبەت لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا كە خەریكە چینێكی بۆرجواز دروست دەبێت بێ‌ هیچ بنەمایەكی ئابوری كە سەرچاوەی گوشینی داهات و قوتی خەڵكی یە،

ئەمە تاكە روداوی باڵای ئەم هەرێمەیە كە تاكی پارتە سیاسیەكان هەڵپەی بۆ دەكەن و كاریگەرو ترسناكی ئەم ڕاوڕووتی یە لەسەر تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی دیارە،  چینێكی هەژار لە خوار هێڵی هەژارییەوەیە كە ئیتر هیچ داهاتێكیان نیە بڵاوە، بێ‌ گومان ئاسەوارو كاریگەری نەك تەنها لایەنی ئابوری بەڵكو سەرجەم لایەنەكانی تریش دەگرێتەوە، بۆ رزگاربوون لە دۆخێكی وا یان ڕوونەدانی دووبارەبوونەوەی  پێویستە وەك هەنگاوی یەكەم ڕووبەڕووی گەندەڵكاران بینەوە لەكاتێكدا خاوەنی دامەزراوەی پەرلەمان و دادگاو راگەیاندنین هەریەكەیان كارو ئەركی كەبریتی یە لە نەهێشتنی گەندەڵی و بەگژاچونەوەی گەندەڵكاران و بەدواداچوون بۆ ئەو بابەت و مەسەلە هەستیارانەی ڕوودەدەن و پەیوەندی بە مافی تا ك و كۆمەڵ و دەوڵەت و دامەزراوەكان لەلایەك و بە یاسایی كردن و دەنگدان لەسەر مەسەلە چارەنوس سازو باوەكان و پەیوەندیدار بە حكومەت و خەڵك و حكومەت و پەیوەندییەكانی تر لەسەر ئاستی دەرەوەو ناوخۆی و وە ڕاگەیاندنیش كە جگە لە هۆشیاركردنەوەی خەڵكی زۆر ڕووی تری خراپیەكانی دەسەڵات مەحكوم دەكات و دەیگەیەنێت بەمەبەستی چارەسەر،

وە خەڵكیش لەم ڕووەوە دەبێت هۆشیاری ئەوەیان هەبێت شانبەشانی یەكتر لە وەها بارودۆخێكدا پێكەوەبین، رێگەنەدەین جارێكی تر داهاتەكان بەتایبەت داهاتی نەوت بە شاراوەیی و لە دەستێكدا قەتیس بكرێت و سەرجەم خێرو بێری ئەم وولاتە بە موچە و داهاتی ناوخۆشەوە ڕوونبێت بۆ كوێ‌ دەچێت و چی خزمەتگوزاریەكی پێدەكرێت بۆ كوێ، ئەمە نزیكە لەوەی بمانگەیەنێتە هێلێكی راست و رێك، هەرچی هەنگاوی دووەمیشە بە پێویستی دەزانم هاوسەرۆكەكانمان  بەتەواوی بینەرو بیسەرو گوێگربن، راستەوخۆ ئاگاداری هەندێك بارودۆخ بن لە ئاستی ناوخۆی حیزبدا بۆ دووبارەنەبوونەوەی كۆمەڵێك گرفتی لێكچوو جیاواز كە زەرەرو زیانی بە دەروونی كادر گەیاندووە، مەسەلەی پلەبەندی كادریش بەتەواوی بەدواداچوونی بۆ بكرێت كەسانێكی ماندوو بەراستی كادر خاوەن ئەزمون و بروانامە هەن بە چەند ساڵێك خزمەتەوە ئاوریان لێنەدراوەتەوە.

ئێرە بە سەكۆی دەنگە كپكراوەكان دەزانم و دەخوازم بیسەرو بینەرو گوێگربن بۆ ئەم جۆری مەسەلانە، بە دروشمی كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو دەمەوێت بڵێم بایەخ و ڕوانین بۆ بابەت و مەسەلە هەستیارەكان تەنانەت لەسەر ئاستی حكومەت و بەرێوەبەرایەتیەكانیش كە هەندێك كات هاوڵاتی ناچار بە گرژی  و نارەزایی كردووە و زۆرجاریش هانایان بۆ مەڵبەندەكان و دامەزراوەكانی تری حیزب بردووە بە ڕاپۆرت بكرێت و بەدواداچوون بكرێت بۆ لایەنە باش و خراپەكانی هەر دامەزراوەیەك ئەگەر دەنگی ناڕەزایی لەسەر هەبوو ئەمە دەری دەخات كە ئێمە چەند خەمخۆری كۆمەڵانی خەڵكین وە لە رابردوو كەم حاڵەت هەبووە بەدواداچونی بۆ كرابێت جۆری مامەڵەكان بە قورس لەسەر یەكێتی دەوەستێت ئەگەر یەكێتی ئەو پێگەیەكی وەری گرتووە لە ئاست پێویستی خەڵك نەبێت  .

پارێزەر نسار مستەفا

وێنە هەواڵ
  • image04
  • .

  • image04
  • تێکۆشەرانی دێرین ھەموو ئەو ھەڤاڵە خەباتگێڕانەن کە لە رەوتی خەباتی دەیان ساڵەی یەکێتی و شۆڕشی نوێدا رۆڵیان لەسەرخستنی ئەم کاروانە چل و پێنج ساڵیەدا گێڕاوە.

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • چوارتا.. رەشەبا دەیان درەختی لەڕەگ دەرهێنا

  • image04
  • .

  • image04
  • کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی


                                           

کەنەدا.. تەرمی ئاران بە خاك دەسپێردرێت


لەکەشوهەوایەکی باو باران و بارودۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا دا ، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا رۆژی 28/5/2020 تەرمی ئاران تاهیر تەمەن 12 ساڵ لە گۆڕستانی لیزلی ناوچەی مارکام بەئامادەبوونی ژما...


  فینلاند..ناوەندی یەکێتیی کۆدەبێتەوە
  فرێد تەیفن: دڵخۆشم لە كوردستان گۆڕەپانێكییان بەناوكردووم
                                           

ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین


سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا پارتی بۆته‌ دوو باڵ و ئه&zwn...


  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
                                           

خانەقین .. بەتەنیا بەرگری لە گوندەكەیان دەكەن

لەشەوی 15-5-2020، ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتایە سەر گوندی موبارەك لەباشوری شاری خانەقین، كە یەكێكە لەنزیكترین گوندەكان لەناوەندی شارەكەوەو، دوای شەڕێكی نیو سەع...


  ده‌رئه‌نجامه‌كانی وازهێنان له‌خوێندن
  كورت و پوخت لەسەر تۆمەتەكانی پارێزگاری دهۆك


کاریکاتێر