riklam

نوێژی جه‌ژن له‌مزگه‌وته‌كان ناكرێت

کوردستان 01:43 PM - 2020-05-21
.

.

به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان سه‌رجه‌م مزگه‌وت و شوێنه‌ ئاینییه‌كان داده‌خرێن.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌: "بۆ رێگری كردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیارماندا نوێژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌نجام نه‌درێت".

وتیشی: "هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه‌ نوێژی جه‌ژن و بۆنه‌ ئاینییه‌كان ناكرێن هاوكات تاكییه‌و خانه‌قاكانیش داده‌خرێن،

له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی سلێمانی كۆبوه‌وه‌و بڕیاردرا نوێژی جه‌ژن له‌ مزگه‌وته‌كانی سلێمانی ئه‌نجام نه‌درێت بۆ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


PUKmedai تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket