riklam

پارێزگاری سلێمانی: له‌جه‌ژندا رێگه‌ به‌هاتوچۆی رۆژنامه‌نووسان ده‌درێت

کوردستان 11:59 AM - 2020-05-21
.

.

پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی هاتوچۆی رۆژنامه‌نووسان له‌رۆژانی جه‌ژندا بۆ PUKmedia ده‌دوێت

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوی له‌ناو پارێزگاكان و ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكان بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان راگه‌یاند، پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت، به‌پێی رێنماییه‌كانی پێشوو رۆژنامه‌نوسان ده‌توانن بچنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

له‌باره‌ی هاتوچۆی رۆژنامه‌نووسان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان له‌ رۆژانی جه‌ژندا، د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ئاماژه‌ به‌هاتوچۆی رۆژنامه‌نوسان بۆ ده‌وام و راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان نه‌كراوه‌، به‌ڵام رۆژنامه‌نووسان ده‌توانن به‌پێی رێنماییه‌كانی پێشووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتوچۆ بكه‌ن و كاره‌كانیان راپه‌ڕێنن.

به‌پێی رێنماییه‌كانی پێشوو، پێویسته‌ رۆژنامه‌نووس ته‌نها بۆ كاتی ده‌وام و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی بێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ رۆژنامه‌نووس باجی كه‌ناڵ و پشتگیری كه‌ناڵه‌كه‌ی پێ بێت.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ركردو رایگه‌یاند: له‌ رۆژانی جه‌ژندا بۆ ماوه‌ی 72 سه‌عات قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتووچۆی راده‌گه‌یه‌نرێت.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ستپێده‌كات هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت.


PUKmedia / دیار ستار

 

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ

 

4141.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket