riklam

پشكنینه‌كانی قه‌زای دوكان نێگه‌تیڤ بوون

کوردستان 11:04 AM - 2020-05-21
.

.

له‌ قه‌زای دوكــان 150 پشكنینی هه‌ڕه‌مه‌كی كۆرۆنا ئه‌نجامدراو سه‌رجه‌میان نێگه‌تیڤ بوون.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ دكتۆر محمه‌د هه‌مه‌وه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌و پشكنینانه‌ی كۆڤید 19 له‌سه‌نته‌ری دوكــان و ناحیه‌ی خه‌له‌كان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌نجامدرابوون پاك ده‌رچوون كه‌كۆی پشكنینه‌كان له‌قه‌زای دوكان 100 پشكنین و له‌ناحیه‌ی خه‌له‌كانیش 50 پشكنین بوون.

وتیشی: هیچ حاڵه‌تێكی گومانلێكراو یان توشبوونی تا ئێستا له‌سنوری دوكـــان بونی نیه‌ و سوپاسی هاووڵاتیان و كاسپكاران و ئیداره‌ی ناحیه‌كان و لیژنه‌كانی ئابوی و هێزه‌كانی ناوخۆ تیمه‌كانی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ماهه‌نگن له‌ هه‌مبه‌ر ڕێگری كردن له‌بڵاونه‌بونه‌وه‌ ڤایرۆسی كـــــــۆرۆنا،

 

PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د / دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket