ڤیدیۆ..پەرلەمانتارێك:پارێزگاری دهۆك وەك وتەبێژی لق قسە دەكات
کوردستان 11:01 AM - 2020-05-21.
پەرلەمانتارێك وەڵامی قسەكانی پارێزگای دهۆك دەداتەوەو رایدەگەیەنێت: وەك وتەبێژی لقی پارتی قسەی كردوە نەك بەرپرسی یەكەمی حكومی پارێزگای دهۆك. دەشڵێت: ئەگەر لاهور شێخ جەنگی كۆبوونەوەی بە بەشدارانی خۆپشیاندانەكە كردوە ئەی ئەركی بازگە ئەمنیەكانی دهۆك چی بوە بۆ رێگەدان بەو كەسانە بڕۆن بۆ سلێمانی و هەولێر.
هەڵز ئەحمەد پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەرلەمانی كوردستان وەڵامی قسەكانی فەرهاد ئەتروشی پارێزگاری دهۆكی دایەوە كە رایگەیاندبوو حزبە سیاسییەكان هانی مامۆستا و فەرمانبەرانی دهۆكیان داوە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن، دەڵێت: كاتێك بەپرسی یەكەمی حكومی پارێزگایەك هەست بە پرسیاریەتیەكەی نەكات و وەك وتەبێژی لقی پارتی قسە بكات، ئەمە جاری یەكەمیش نیە تۆمەت بدەنە پاڵ حزبە سیاسیەكان، لەكاتێكدا لەپارێزگاكانی تر خۆپیشاندانیش كراوەو هیچ توندوتیژییەك رووینەداوەو خۆپیشاندان پارێزراو بوون.
وتیشی: ئەگەر ئەوان خاوەنی دهۆكن ئەی بۆ سكی مامۆستایان و فەرمانبەران تێر ناكەن و ژیانیان دابین ناكەن، بۆیە كاتێك ژیانیان دابین ناكەن ئەوانیش دێنە سەرشەقام.
ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی قسەكانی پارێزگاری دهۆكیش لەبارەی لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند:ئەگەر لەسلێمانی و هەولێر كۆبوونەوە بەوانە كرابێت كە بەشداری خۆپیشاندانەكەیان كرد، ئەی ئەركی بازگەكانی نێوان دهۆك بۆ هەولێرو سلێمانی چی بووە، ئەو قسانە ئەوە دەردەخات كە كەموكورتی لەبازگەكاندا هەیەو كێن ئەوانە زاڵگەكانی دهۆك بەڕێوەدەبەن، نەك تۆمەت بەخشینەوە.
PUKmedia
لینكی یارمەتیدەر بۆ بینی ڤیدیۆیەكە
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26